جان ریچاردسۆن فەرماندەی دەریایی ئەمریکا رایگەیاند کە چاودێری هەڵسوکەوتەکانی رژیمی ئێران لە کەنداوی فارس دەکەن.
رۆژی دووشەممە 24ی بانەمەر کە قسەی بۆ هەواڵنێران دەکرد وتی: کشانەوەی دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ لە بەرجام، لای ئەرتەشی ئەو وەلاتە ئەو مانایەی هەیە کە دەبێ زیاتر وریایی لە هەڵسووکەوتەکانی رژیمی ئێران لە کەنداوی فارس بکەن و ئەمریکا لەجان ریچاردسۆن فەرماندەی دەریایی ئەمریکا رایگەیاند کە چاودێری هەڵسوکەوتەکانی رژیمی ئێران لە کەنداوی فارس دەکەن.
نزیکەوە چاودێری ئەو هەڵسووکەوتانە دەکات.
جان ریچاردسۆن لە درێژەدا وتی: سەرۆک کۆمار دەیویست چاکسازی لە رێکەوتن لەگەڵ رژیمی ئێران بکرێ بۆ ئەوەی بۆ هەمیشە بەر بە بەرنامەی ناوکەیی ئەو رژیمە بگرێ، دیارکردنی کات لەو پێوەندەدا لابەرێ، پشکنینی بەربڵاو ئەنجام بدرێ و رێگە لە پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەکی بالستیک بگیردرێ.
ناوبراو هەروەها وتی: ئێمە دەبێ لە کاتی ئاسایی زیاتر وریایی بکەین و لە راستیدا ئامادەی کاردانەوە بە هەر رووداوێک بین.