بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، هاوپەیمانی سائیرونی سەر بە موقتەدا سەدر رۆحانی شیعەی عێراق لە هەڵبژاردنی پارڵمانی ئەو وەڵاتە وە پێش لیستەکانی دیکە کەوتووە.
بەپێی هەواڵەکان لە هەڵبژاردنی رۆژی یەکشەممە 23ی بانەمەری پارڵمانی عێراق هاوپەیمانی سائیرونی سەر بە موقتەدا سەدر لە رەقیبەکانی پێشکەوتووەو بە بردنەوەی زیاتر لە 54 کورسی پارڵمانی عێراق براوەی ئەو هەڵبژاردنەیە.
موقتەدا سەدر رۆحانی شیعەی عێراق کە لە دوای 2003 زۆرترین دژایەتی دەستێوەردانەکانی رژیمی ئێرانی لە عێراق کردووەو هەمیشە خوازیاری وەدەرنانی دەستوپێوەندەکانی رژیم لە عێراق بووە.
لە هەڵبژاردنی ئەو جارەی پارڵمانی عێراق لیستە کوردیەکان نزیک بە 60 کورسیان هێناوە.
شایانی گوتنە لیستەکانی نزیک لە رژیمی ئێران لە عێراق کە رژیم هەوڵی زۆری دا بە ساختەکار و بەرتیلدان سەرکەون، لەبەرامبەر لیستەکەی سەدردا شکستیان هێنا.