رۆژی دوشەممە رێکەوتی 24ی بانەمەری 97 سەرۆک کۆماری ئامریکا لە نوسراوێکدا بة وەزارەتەکانی دەرەوە، وزە و خەزێنەداری وڵاتەکەی گوت کە بەرهەمهێنانی نەوت له جیهان بە
رۆژی دوشەممە رێکەوتی 24ی بانەمەری 97 سەرۆک کۆماری ئامریکا لە نوسراوێکدا بة وەزارەتەکانی دەرەوە، وزە و خەزێنەداری وڵاتەکەی گوت کە بەرهەمهێنانی نەوت له جیهان بە رێژەیەکە کە بتوانێت جێگرەوەی کەمبونەوەی بەرچاوی کریارانی نەوتی ئێران بێت.
کۆشکی سپی ئاماژەی بە ناوەرۆکی ئەو نوسراوەیە کردووە کە دەلێت: بە بازارکردنی پێویستی نەوت و بەرهەمهێنانی نەوت بە رێژەیەکە کە بتوانێ جێگرەوەی کەمبوونەوەی بەرچاوی کرینی نەوتی کریارانی نەوتی ئێران بێ.
هەواڵدەری رۆیتەرز لەو پێوەندەدا دەلێت: ئەو نامەیەی کۆشکی سپی رێگە بۆ کەمبونەوەی هەناردەی نەوتی ئێران خۆش دەکات.
دۆناڵد ترامپ رۆژی 18ی بانەمەر بە رەسمی رایگەیاند کە وڵاتە یەکگرتووەکان لە رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ رژیمی ئێران دەکشێتەوەو ئابلۆقەکان وەگەر دەخەنەوە. بریارە ئابلۆقەی نوێ لە چواری مانگی نوامبری ئەمساڵ( 13ی خەزەڵوەر) دژ بە رژیمی ئێران بسەپێنرێ.