رۆژی دووشەممە رێکەوتی 25ی بانەمەڕی 1397ی ک خ، رێورەسمی کۆتایی هاتنی دەورەی سەرەتایی و چەکدارکردنی پۆلێک پیشمەرگەی تازەپەیوەست بووØ› لەژێر چاودێری و بەرێوەبردنی
رۆژی دووشەممە رێکەوتی 25ی بانەمەڕی 1397ی ک خ، رێورەسمی کۆتایی هاتنی دەورەی سەرەتایی و چەکدارکردنی پۆلێک پیشمەرگەی تازەپەیوەست بووØ› لەژێر چاودێری و بەرێوەبردنی کۆمیسیۆنەکانی سیاسی نیزامی و پەروەردە و لەژێر ناوی دەورەی شەهید وەفا جەعفەری بەرێوەچوو.
سەرەتای رێورەسمەکە بە دەقیقەیێک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە روحی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان چەند وتەیک لە لایەن بەرپرسانی دەورە و کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامی پێش کەش کرا کە تییدا گرینگی و بایەخی پێشمەرگە و خەبات لە رێی ئازادی گەل و نیشتمان بەرجەستە کرابوو و هەروەها بە هەلسەنگاندن و باسکردنی بارودۆخی ناسک و هەستیاری هەنووکە لە ناوخۆی ئێران بە گشتی و بە تایبەتی کوردستانی ئێران، یەکگرتوویی و یەکریزی و تاودانە خەبات دژی دیکتاتۆری لە لایەن سەرجەم چین و توێژەکان وەک زەرورەتێکی بێ ئەملا و ئەو لا بۆ سەرخستنی پرۆسەی دەستەبەر کردنی ماف و ئازادی و بەفیرۆ نەچوونی هەل و دەرفەتی شیاو بۆ گەلەکەمان دەست نیشان کرا .
لەدوای وتەی بەرپرسان لەلایەن یەکێک لە ئەندامانی دەورەکە پەیامی سپاس و پێزانین لە مامۆستایانی فێرگە خوێندرایەوە و لە پاشان دا چەکی شەرەف و کەرامەت لە لایەن کاک جەلال شەریفی پیشمەرگەی دێرینی سازمانی خەبات پێش کەش بە پێشمەرگە تازە پەیوەست بووەکان بە ریزی سازمانی خەبات کرا.