شەپۆلی نارەزایەتیەکانی خەڵکی کازرون جارێکی دیکە دەستی پێکرد و خەڵکی ئەو شارە دژ بە دابەش کردنی شارەکەیان رێپێوانی نارەزایەتیان بەرێوەبرد.
شەپۆلی نارەزایەتیەکانی خەڵکی کازرون جارێکی دیکە دەستی پێکرد و خەڵکی ئەو شارە دژ بە دابەش کردنی شارەکەیان رێپێوانی نارەزایەتیان بەرێوەبرد.
رۆژی چوارشەممە 26ی بانەمەری 1397 خەڵکی کازرون بۆ جارێکی دیکە شەپۆلێکی نارەزایەتی و رێپێوانیان دژ بە بەرنامەی دابەشکردنی شارەکەیان لە مەیدانی شوهەدای ئەو شارە دەست پێ کرد.
نارەزایەتیەکان لە مەیدانی شوهەدا دەستی پێ کرد و نارازیان داوایان لە هاووشاریەکانی خۆیان کرد پشتیوانیان لێ بکەن و پەیوەست بن بە نارەزایەتیەکان.
شایانی گوتنە رۆژی 7ی بانەمەر هەزاران کەس لە خەڵکی کازرون لە مەیدانی سەرەکی ئەو شارە کۆبوونەوەو نارەزایەتی خۆیان لەو هەنگاوەی رژیم بۆ دابەش کردنی شارەکەیان دەست پێ کرد.