دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆری کۆماریخوازانی سەنا پلانی خۆی بۆ داماڵینی رژیمی ئێران و کورەی باکوور لە چەکی ناوکەیی خستەروو.
دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆری کۆماریخوازانی سەنا پلانی خۆی بۆ داماڵینی رژیمی ئێران و کورەی باکوور لە چەکی ناوکەیی خستەروو.
رۆژی سێ شەممە 25ی بانەمەری 1397 دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆبوونەوە لەگەڵ کۆماریخوازەکانی سەنا وتی خەریکی کار لەسەر پلان گەلێکە بۆ داماڵینی رژیمی ئێران و کورەی باکوور لە چەکی ناوکەیی.
بەپێی نووسراوی واشنتۆن ئەگزمینر ناوبراو لە دیدارێکی یەک سەعاتە لەگەڵ ئەندامانی کۆماریخوازی مەجلیسی سەنا وتی کە ئەو لە هەڵبژارنەکانی داهاتوودا کۆمەکیان دەکا بۆ ئەوەی ئەو پەیامە بە دەنگدەران بدەن کە ئێمە بەراستی تیمێکین و کۆنگرە بە زۆرینەی کۆماریخواز دەبێ ئەو بەرنامەیە پەسەند بکات.
بەپێی ئەو راپۆرتە دۆناڵد ترامپ لەگەڵ سەناتۆرەکان لەبارەی حەزی ئەو بۆ لابردنی هەرەشەی ناوکەیی جیهان بە لابردنی رێکەوتنی ناوکەیی رژیمی ئێران بۆ وەدەست هێنانی شتێکی باشتر و بەهێزتر و وتووێژ لەگەڵ کورەی باکوور بۆ رزگار کردنی کیم جونگ ئون لە چەکە ناوکەییەکان قسەی کردووە.
ناوبراو وتی: ئەو دەبێ وریای هەرەشە ناوکەییەکانی کورەی باکوور و رژیمی ئێران بێ.