رۆژی سێ شەممە 25ی بانەمەری 97 هەواڵدەری فەرانسە لە زمان سەرچاوەیەکی نزیک لە دەوڵەتی فەرانسەوە بڵاوی کردەوە: ئەمریکا گەمارۆگەلێک بەشێوەی هەنگاو بە هەنگاو دژ بە
رۆژی سێ شەممە 25ی بانەمەری 97 هەواڵدەری فەرانسە لە زمان سەرچاوەیەکی نزیک لە دەوڵەتی فەرانسەوە بڵاوی کردەوە: ئەمریکا گەمارۆگەلێک بەشێوەی هەنگاو بە هەنگاو دژ بە رژیمی ئێران وەگەر دەخاتەوە.
بەپێی ئەو راپۆرتە ئەو گەمارۆیانە لەگەڵ ئابڵوقەگەلێک دژ بە بەشی ماشین سازی و گواستنەوەی هەوایی دەست پێ دەکات. بەشەکانی وزە و داراییش لە خۆ دەگرێ، لە ئەگەری بەردەوامی گۆمپانیاکان لە سات و سەودا لەگەڵ رژیمی ئێران رووبەرووی سزا دەبنەوە.
بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەی نزیک لە دەوڵەتی فەرانسە 15ی گەلاوێژ شاهیدی قۆناغێکی نوێی گەمارۆکان دژ بە بەشی ماشین سازی و گواستنەوەی هەوایی دەبین. ئابڵوقەکانی بەشی وزە نەوت، گاز و پێترۆشیمی لەخۆ دەگرێ.
ئەو سەرچاوە وتی: رێوشوێنی تایبەت بۆ کەم کردنەوەی هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئێران و بەشێوەی گشتی گەمارۆگەلێک دژ بە ئاڵوگۆری تەجاری (بەشی وزە) لەگەڵ رژیمی ئێران رادەگەیەندرێ. بەپێی قسەکانی ئەو سەرچاوەیە گەمارۆکان هەر ئەو رۆژە بۆ بەشی دارایی " لەگەڵ قەدەغە کردنی ئاڵوگۆر لەگەڵ زۆرێک لە ناوەندە داراییەکانی وەک بانکی ناوەندی" بەربڵاو دەبێ.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتی ئیمتیازی ناسراو بە ئیجازەی گشتی ئێچ "General Licence H" کە بە شیرکەتەکانی سەربە کۆمپانیاکانی ئەمریکا بۆ سات و سەودا لەگەڵ رژیمی ئێران درابوو هەڵدەوەشێتەوە.