نووسینگەی چاودێری داراییە دەرەکیەکانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا گەمارۆی بەسەر سەرۆک و بەرپرسێکی پلەبەرزی بانکی ناوەندی رژیمدا سەپاند، هەروەها بانکێکی عێراقی
نووسینگەی چاودێری داراییە دەرەکیەکانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا گەمارۆی بەسەر سەرۆک و بەرپرسێکی پلەبەرزی بانکی ناوەندی رژیمدا سەپاند، هەروەها بانکێکی عێراقی و سەرۆکی ئەو بانکە و بەرپرسێکی پلەبەرزی حیزبوڵا کە هەموویان ملوێنان دولاریان لەلایەن سوپای قودسی سوپای پاسدارانی رژیمەوە بۆ حیزبوڵا گواستبوویەوە خستە لیستی گەمارۆکان.
ناوی ئەوانەی خراونەتە لیستی گەمارۆکان بریتین لە: وەلی وڵا سەیف سەرۆکی بانکی ناوەندی رژیمی ئێران، عەلی تەرز عەلی جێگری بەرێوەبەری نووسینگەی نێونەتەوەیی لە بانکی ناوەندی رژیم، ئەرەس حەبیب سەرۆک و بەرێوەبەری گشتی بانکی ئەلبیلاد کە دەگوترێ پێشتر سەرۆکی هەواڵگری ئەحمەد چەلەبی لە عێراق بووە و محەمەد قەسیر کە سەر بە حیزبوڵا بووە.