لە ئاکامی دەستڕێژی هێزەکانی رژیم کۆڵبەرێکی لاو لە سنووری هەورامان بریندار بوو.
لە ئاکامی دەستڕێژی هێزەکانی رژیم کۆڵبەرێکی لاو لە سنووری هەورامان بریندار بوو.
بەپێی هەواڵەکان ڕۆژی سێشەممە 24ی بانەمەری 1397 هێزە تیرۆریستیەکانی سوپای پاسداران لە گوندی هانە گەڕمەڵە سەر بە شاری نەوسوود لە پارێزگای کرماشان دەستڕێژ لە پۆلێک دەکەن و لە ئاکامی ئەو کردەوە نامرۆڤانەیەی ئەو هێزانە کۆڵبەریک بەناوی مستەفا حاجی بریندار دەبێ.
بەهۆی کاریی بوونی برینەکەی ئەو کۆڵبەرە بە پەلە رەوانەی نەخۆشخانەی سنە دەکرێ.
بەپێی هەواڵدەریەکان هەر ئەو رۆژە هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری تەتەی هەورامان دەستیان بە سەر شت و مەکی ١٢ کۆڵبەردا گرتووە و ئاگریان داون.