ئیلیانا رۆزلهتینن ئەندامی کومیتەی پێوەندی دەرەوەی مەجلیسی نوینەرانی ئامریکا، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیماراتی یەکگرتوو و نوێنەری ئەو ولاتە لە واشینگتۆن دیدار و چا
ئیلیانا رۆزلهتینن ئەندامی کومیتەی پێوەندی دەرەوەی مەجلیسی نوینەرانی ئامریکا، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیماراتی یەکگرتوو و نوێنەری ئەو ولاتە لە واشینگتۆن دیدار و چاوپێکەوتنیان سازکرد
ناوبراو لە نامەیەکدا و لەو پێوەندەدا گوتی: چاوپیکەوتنێکی گرنگم هەبوو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیماراتی یەکگرتوو و نوێنەری ئەو وڵاتە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان. لەو چاوپێکەوتنەدا لەسەر پێراگەیشتن بە رژیمی ئێران بۆ هەموو هەولە غەیرە قانونیەکانی و زەمانەتی ئەوەی کە هەرگیز دەستی بە چەکی ئەتۆمی رانەگات، وتوێژمان کرد.
هەروەها لەو دیدارەدا لەپێوەند بە بوونی ستراتیژیەکی هاوئاهەنگ بۆ پیراگەیشتن بە تەواوی هەرەشەکان لە خۆرهەڵاتی ناوەراست دا وتوێژمان کرد.