به‌پێی به‌دواداچوونی خه‌ندان یه‌که‌م شه‌هیدی ژن له 5ی ئازار رانیه، که‌سێک بووه به‌ناوی مریه‌م قادری که نازناوه‌که‌ی گوڵه‌باخ بووه، مریه‌م که خه‌ڵکی پارێزگای کرمانشانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووه، له ساڵی 1986 رووی له باشووری کوردستان کردووه‌و له حزبی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران بووەته پێشمه‌رگه.گوڵه‌باخ پێش شه‌هیدبوونی قات و شه‌ڕواڵی پیاوانه‌ی له‌به‌ربووه‌و چه‌کی پێبووه‌و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کانی سازمانی خه‌بات په‌لاماری باره‌گاکانی به‌عسی داوه، ئه‌و یه‌که‌م شه‌هیدی ژن بوو له رۆژی راپه‌ڕیندا، یه‌که‌م شه‌هیدی پیاویش که‌سێک بووه به‌ناوی عه‌زیز بچکۆل، کۆی گشتی شه‌هیده‌کانی رانیه‌ش له‌و رۆژه‌دا 9 که‌س بوون.
25 ساڵ لەمەوبەر پیاوێکی دانیشتووی ناحیه‌ی چوارقوڕنه سه‌ربه قه‌زای رانیه که باری ده‌روونی ته‌واو نه‌بووه، وێنه‌کانی سه‌دام حسێن سه‌رۆکی ئه‌وکاته‌ی عیراق که له شوێنه گشتییه‌کانی شاردا هه‌ڵواسرابوون به‌قوڕ سواخ ده‌دات، له‌وکاته‌شدا کۆمه‌ڵێک گه‌نج ده‌ستده‌که‌ن به چه‌پڵه لێدان بۆی.هه‌ر ئه‌و رۆژه ده‌نگوباسی کاره‌که‌ی ئه‌و پیاوه که ناوی حه‌مه‌ی حمباڵه بووه ده‌گاته قه‌زای رانیه، ئه‌وه‌ش واده‌کات دانیشتووانی ئه‌و قه‌زایه راپه‌ڕینه‌که‌یان که بڕیاربووه له 7ی ئازاردا ئه‌نجامیبده‌ن دوو رۆژ پێشیبخه‌ن، ئه‌مه به‌وته‌ی نیازی حه‌مه عه‌زیز که یه‌کێک له چالاکوانانی ده‌ستپێکی راپه‌ڕینه‌و ئێستا سه‌رقاڵی نووسینه‌وه‌ی مێژووی راپه‌ڕینه‌و پێشتریش نامیلکه‌یه‌کی له‌سه‌ر راپه‌ڕین بڵاوکردووەته‌وه.
له رۆژی پێنجی ئازاردا خه‌ڵکی رانیه راپه‌ڕینیان کرد‌و دەستیانگرت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م باره‌گاکانی حزبی به‌عسدا. بۆ رۆژی دواتر خه‌ڵکی قه‌ڵادزێش ده‌ستیان کرد به راپه‌ڕین، له 7ی ئازاریش سلێمانی راپه‌ڕی 9ی ئازار گه‌رمیانی گرته‌وه‌و دواتریش له 11ی مانگدا خه‌ڵکی هه‌ولێر راپه‌ڕین. دوا شاریش که راپه‌ڕی، شاری که‌رکوک بوو ئه‌ویش له رۆژی نه‌ورۆزدا بوو.
گوڵه‌باخ، یه‌که‌م ژنە شه‌هیدی راپه‌ڕین
به‌پێی به‌دواداچوونی خه‌ندان یه‌که‌م شه‌هیدی ژن له 5ی ئازار رانیه، که‌سێک بووه به‌ناوی مریه‌م قادری که نازناوه‌که‌ی گوڵه‌باخ بووه، مریه‌م که خه‌ڵکی پارێزگای کرمانشانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووه، له ساڵی 1986 رووی له باشووری کوردستان کردووه‌و له حزبی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران بووەته پێشمه‌رگه.
گوڵه‌باخ پێش شه‌هیدبوونی قات و شه‌ڕواڵی پیاوانه‌ی له‌به‌ربووه‌و چه‌کی پێبووه‌و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کانی سازمانی خه‌بات په‌لاماری باره‌گاکانی به‌عسی داوه، ئه‌و یه‌که‌م شه‌هیدی ژن بوو له رۆژی راپه‌ڕیندا، یه‌که‌م شه‌هیدی پیاویش که‌سێک بووه به‌ناوی عه‌زیز بچکۆل، کۆی گشتی شه‌هیده‌کانی رانیه‌ش له‌و رۆژه‌دا 9 که‌س بوون.
نیازی حه‌مه عه‌زیز باسی یه‌که‌م ته‌قه‌ی راپه‌ڕین بۆ خه‌ندان ده‌کات‌و ده‌ڵێت: "یه‌که‌م ته‌قه که‌سێک به‌ناوی ئه‌رده‌ڵان ئه‌دهه‌م عه‌لی به‌گ کردوویه‌تی که گه‌نجێکی فیراری عه‌سکه‌ری بووه، دواتر عه‌لی نه‌بی که پێشمه‌رگه‌بوو له‌گه‌ڵ خزمه‌کانی‌و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کدا ده‌ستیان به‌ته‌قه کرد‌و دوو ره‌فیق حزبی به‌عسیان کوشت له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی ناجیه‌خان".
ئه‌و چالاکه‌ی ده‌ستپێکی راپه‌ڕین به‌گرنگییه‌وه باسی رۆڵی ژنانی کرد که ده‌ورێکی به‌رچاویان هه‌بوو له راپه‌ڕیندا، وتی: "گوڵه‌باخ که خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو له حزبی سازمانی خه‌بات بوو قات و شه‌رواڵی پیاوانه‌ی له‌به‌ربوو ئه‌و یه‌که‌م شه‌هیدی ژن بوو له رۆژی راپه‌ڕیندا، به‌ڵام یه‌که‌م شه‌هیدی راپه‌ڕین عه‌زیز بچکۆل بوو، کۆی گشتی شه‌هیدان نۆ شه‌هید بوو".
وێنەی ئەردەڵان کە"یەکەم فیشەکی راپەڕین ئەو تەقاندی"
هاوکات کامیل نورانی فه‌رد، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران به خه‌ندانی وت "له رۆژی راپه‌ڕینه‌که کچ و کوڕانی ئێمه‌ش به چه‌ک به‌شدارییان کرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه گوڵه‌باخ شه‌هیدبوو، برینداریشمان هه‌بوو".
وتی: "ئێمه به‌شداری سه‌رەکیمان هه‌بوو له گرتنی فیرقه‌ی چوارقوڕنه، پێشمانگرت له هێزی جاشه‌کان که بۆ پشتیوانی به‌عس ویستیان روو له رانیه بکه‌ن".
ئه‌وکات باره‌گای سه‌ره‌کی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له گوندی شه‌یبانه بووه له دۆڵی شاورێ، وه‌ک ئه‌و ئه‌ندامه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌و حزبه باسیده‌کات له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان دژی ئێران بوون‌و ئه‌وکاتیش عیراق‌و ئێران ناکۆکییان هه‌بووه به‌عس شه‌ڕی دژی ئه‌وان نه‌کردووه.
"بۆ ئێمه‌ش رژێمه‌کانی ئێران‌و عیراق وه‌ک یه‌ک بوون بۆیه به‌پێویستمانزانی پاڵپشتی خوشک‌و براکانی خۆمان بکه‌ین‌و به‌کڵاشینکۆف‌و دۆشکه به‌شداری راپه‌ڕینمان کرد" کامیل نورانی فه‌رد واده‌ڵێت.
لایخۆیه‌وه خه‌رمان هیرانی، که یه‌کێکه له که‌سه چالاکه‌کانی یه‌که‌م رۆژی راپه‌ڕین له رانیه، به‌هه‌مانشێوه بۆ خه‌ندان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو که "یه‌که‌م شه‌هیدی راپه‌ڕین عه‌زیز بچکۆل‌و یه‌که‌م شه‌هیدی ژن گوڵه‌باخ بووه".
پێش 5ی ئازار ماوه‌یه‌ک بوو عه‌لی نه‌بی راپۆرتی به‌رزده‌کرده‌وه بۆ سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی‌و ده‌یوت "جموجۆڵ هه‌یه‌و خه‌ڵک خرۆشاوه، سه‌رکردایه‌تیش وتبووی 7ی مانگ راپه‌رین بکرێت" خێزانی شه‌هید عه‌لی نه‌بی بۆ خه‌ندان وا ده‌ڵێت.
عایشه خدر، باسله‌وه‌شده‌کات، به‌ڵام کاتێک 5ی مانگ خه‌ڵک ده‌ستده‌که‌ن به‌راپه‌ڕین، عه‌لی نه‌بیش ئه‌و چه‌ک‌و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی پێشتر شاردبوونیه‌وه بۆ ئه‌و رۆژه ده‌یانهێنێته ده‌ره‌وه.
"چه‌که‌کانی هێنایه ده‌ره‌وه‌و ده‌ستیانپێکرد، ته‌نها من ده‌مزانی چه‌که‌کان له‌کوێ شاردرابوونه‌وه‌و پێیوتبووم ئه‌گه‌ر خۆشی نه‌ما بیده‌مه خه‌ڵک بۆ راپه‌ڕین، ئه‌و رۆژه سه‌ره‌تا چه‌ند خزمێک‌و ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵیدابوون دواتر خه‌ڵک به‌شداربوون‌و تا هیزۆپ نه‌وه‌ستان له راوه‌دوونانی به‌عس".
خێزانه‌که‌ی عه‌لی نه‌بی ده‌شڵێت خه‌ون‌و ئاواتی عه‌لی نه‌بی ئه‌وه بووه که کورد به‌مافی خۆی‌و ئازادی بگات"، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌شه‌ڕی ناوخۆ له ساڵی 1994 شه‌هید بوو".
له بڵندگۆی مزگه‌وته‌کانه‌وه خه‌ڵکیان خرۆشاندووه
چالاکانی راپه‌ڕین له 5ی ئازاردا سوودی زۆریان له بڵندگۆی مزگه‌وته‌کان وه‌رگرتووه بۆ هاندانی خه‌ڵک‌و خرۆشاندنیان بۆ راپه‌ڕین، ژنانیش شانبه‌شانی پیاوان رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه‌و له بڵندگۆکانه‌وه بانگه‌وازیان کردووه.
نیازی حه‌مه عه‌زیز، ئاماژه‌ی به‌چه‌ند ژنێک کرد که له‌پێش خه‌ڵکه‌وه بوون بۆ راپه‌ڕین "له‌وانه هه‌مینه شۆرو خانم لێو ره‌شی ره‌هێڵه‌ی جه‌مال ره‌شید و که‌ژاڵ عه‌ریف عه‌لی و خه‌رمان هیرانی ئه‌وانه له‌و ژنانه بوون که رۆڵی سه‌ره‌کییان هه‌بوو له‌ناو جه‌ماوه‌ردا".
به‌وته‌ی نیازی حه‌مه عه‌زیز "ئه‌و که‌سانه‌ی که له بڵندگۆی مزگه‌وتی گه‌وره‌وه دروشمیان ده‌خوێنده‌وه‌و داوایان له خه‌ڵک کرد بێنه ده‌ره‌وه‌و راپه‌ڕن (جه‌مال عه‌وڵا مه‌رگه‌یی و عه‌بدوڵڵا لێو ره‌ش و جه‌مالی بانق و خۆم) بووین، ژنان و کچانیش به‌شداری سه‌ره‌کییان کرد له‌وانه (که‌ژاڵ عه‌ریف عه‌لی و خه‌رمان هیرانی) بوون به بێژه‌ر له‌گه‌ڵ ئێمه له‌و بانگه‌وازو راگه‌یاندنه‌ی کردمان".
یه‌کێک له‌و ژنانه‌ی که رۆژی پێنجی ئازار به‌شداری راپه‌ڕینه‌که‌ی کردووه، خه‌رمان هیرانیه، ئه‌و که ئێستا نیگه‌رانه له به‌رهه‌می راپه‌ڕین، رۆژی 5ی ئازار له بڵندگۆی مزگه‌وته‌وه په‌یامی بۆ خه‌ڵک ناردووه که بچنه ده‌ره‌وه‌و به‌شداری راپه‌ڕین بکه‌ن.
خه‌رمان هیرانی به خه‌ندانی وت "ژنان و کچانی رانیه هه‌رده‌م سه‌ر مه‌شقبوون له راپه‌ڕین و به‌رخۆدان، ئێمه شه‌هیدو بریندارمان دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه چ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و چ له راگه‌یاندنه‌کانیشه‌وه که‌متر رۆڵی ژن ده‌رخراوه ئه‌وه‌ش ناعه‌داله‌تیه‌کی تره به‌رامبه‌ر به ئێمه‌ی ژن".
خه‌رمان نیگه‌رانه له‌وه‌ی دوای 25 ساڵ هێشتا ئاوه‌دانی پێویست له شاره‌که‌ی نابینێت "من ده‌پرسم بۆچی ده‌سه‌ڵاتدارانی رانیه له‌م یاده‌دا په‌یام ده‌رده‌که‌ن، با له‌بری ئه‌وه ته‌نیا سه‌یری ئه‌و شوێنه بکه‌ن که راپه‌ڕینی لێوه ده‌ستپێکرد، سه‌یرکه‌ن که هه‌روه‌کو خۆی به وێرانی ماوه‌ته‌وه، بۆچی ئه‌وان شه‌رمی ئه‌و شوێنه نایانگرێت".
وتیشی: "به‌داخه‌وه کێ کردی و کێ خواردی، ئێمه راپه‌ڕینمان کرد دژی گه‌نده‌ڵی و زوڵم و سته‌م و سه‌رکوتکاری، به‌ڵام ئێستا هه‌ندێک له‌و که‌سانه‌ی که له‌سه‌ر حیسابی ئێمه بوونه‌ته خاوه‌ن کۆشک و ته‌لار، شه‌ریکی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بۆگه‌نه‌ی به‌عسبوون".
دوای راپه‌ڕینی خه‌ڵکی رانیه‌و قه‌ڵادزێ، سه‌ربازگه‌یه‌کی سوپای عیراق که ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانی پێنج هه‌زار بوون‌و 53 که‌سیان پله‌داربوون، خۆیان رادستکردو دواتر براونه‌ته مزگه‌وته‌کانه‌وه‌و خه‌ڵک خزمه‌تی کردوون له‌ناو مزگه‌وته‌کان.
نیازی حه‌مه عه‌زیز به‌پێویستی ده‌زانێت مێژووی راپه‌ڕین وه‌ک خۆی بنووسرێته‌وه‌و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر ئه‌و رۆژه پێشمه‌رگه‌ی له پشت نه‌بووایه نه‌یده‌توانی سه‌ربکه‌وێت، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ش جه‌ماوه‌ری له پشت نه‌بووایه سه‌رکه‌وتوو نه‌ده‌بوو".
دوای ئه‌وه‌ی نیازی حه‌مه عه‌زیز به تاسه‌وه چیرۆکی راپه‌ڕینی گێڕایه‌وه، به‌ڵام نیگه‌رانی خۆشی ده‌ربڕی له به‌رهه‌می ئه‌و راپه‌ڕینه "ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی کورد به‌ده‌ستی هێناون له حکومه‌ت و په‌رله‌مان به‌هۆی راپه‌ڕینی رانیه‌وه بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه به هه‌موو لایه‌نه‌کان و حکومه‌ت بێ وه‌فا بوون له‌به‌رامبه‌ر رانیه که هیچ شتێکی گه‌وره‌یان بۆ نه‌کرد".