دەیلی ستار چاپی ئینگلستان لەپێوەند بە خۆییشاندانەکانی حەڵکی کازرۆن هەواڵی داو گوتی: خۆپیشاندانەکانی خەڵکی کازرۆن لەدژی حکومەت لەوەوە سەری هەڵداوە کە هێزەکانی ر
دەیلی ستار چاپی ئینگلستان لەپێوەند بە خۆییشاندانەکانی حەڵکی کازرۆن هەواڵی داو گوتی: خۆپیشاندانەکانی خەڵکی کازرۆن لەدژی حکومەت لەوەوە سەری هەڵداوە کە هێزەکانی رژیم دوو کەس لە هاوڵاتیانی نارازی ئەو شارەیان کوشتوه.
خەلکی نارازی کازرۆن لەدژی بەرنامەی دابەشکاری ئەو شارە لەلایەن رژیمەوە رژاونەتە سەر شەقامەکان. ئەوان لەپێناو راگرتنی دروستکردنی ئەو گەلالە، لەماوەی حەفتەکانی ئاخریدا هاتنە سەر شەقامەکان و دروشمی توندتر و وتاریان لەدژی رژیم دا. لەکاتێکدا کە نارازیان لەبەرانبەر وەزارەتی ئیتلاعات گردبونەوەیان سازکرد و خوازیاری ئازادی دەستگیرکراوەکان بوون، هێزەکانی رژیم سەرەتا گازی فرمێسک رێژیان بڵاو کردەوە و دواتریش تەقەیان لە خەڵک کرد.
یەکێک لە خۆپیشاندەران بە دەیلی ستاری وتووە کە: ئاخوندەکان لەجاران زیاتر زیانیان لێکەوتووە و گۆرینی رژیم بەتەواوی لەبەردەستدایە.
ناوبراو زیادی کرد: نارەزایەتیەکان لەدژی حکومەت کە لە مانگی ژانویە دەستی پێکردووە، لە بەشگەلێکی جیاوازدا بەردەوامی هەیە، ئەوەش نیشاندەری ئەوەیە کە خەڵکی ئێران بەگشتی و بەتایبەتیش لاوان ئارام ناگرن تا ئەوکاتەی کە بە ئامانجەکانیان دەگەن ئەویش کە روخانی رژیمی ئێرانە.
ئەو هەواڵدەریە هەروەها زیادی کرد: سەرکووتی بێ بەزەییانە لەلایەن رژیمی ئێرانەوە رێک دوای چەند رۆژێک لە چوونە دەرەوەی ئامریکا لە بەرجام سەری هەڵداوە.