له دوای داخستنی سنوورەکان و سەپاندنی مەرجی قورس و بەربەستی زیاتر بو کۆلبەران و کاسبکاران خەڵکی شارە سنوورییەکانى کوردستان دەستیان دایە مانگرتنی بەرچاو و بە
خەباتمێدیا: نارەزایەتی و مانگرتنی گشتی لە شاری بانە دژ بە سیاسەتی برسی کردنی خەڵکی کوردستان بەرێوەچوو و پێی نایە دووهەم رۆژی خۆی. رۆژی یەکشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ٩٧، جەماوەری شاری بانە رژانە شەقامەکان و دەستیان کرد بە دروشم دان دژ بە دەسەڵاتداران و رق و بێزاری خۆیان لە سیاسەتی برسی کردنی خەڵکی کوردستان دەربری و دەست بەجێ مانگرتنی گشتی لەو ش
ارەدا بەرێوەچوو وە دووکان و بازارەکان بە گشتی داخران. لە کاتی نارەزایەتی جەماوەریی دا لاوانی شاری بانە یەکێک لە بەکرێگیراوانی رژیمیان دایە بەر شەق و تێهەڵدان کە دەیهەویست بە تەقاندنی گوللەی هەوایی بڵاوە بە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی نارازی و دوکانداران بکات.
خەباتمێدیا: مانگرتنی گشتی لە شارەکانی بانە و جوانرۆ پێی نایە سێهەم رۆژ و شارەکانی سەقز و مەریوانیش چوونە پاڵ بانە و جوانرۆ.بەپێ
ی هەواڵ، رۆژی سێ شەممە 28ی خاکەلێوەی 1397، مانگرتنی گشتی بازاری و کاسبکارانی بانە و جوانرۆ لەنارەزایەتی بە داخستنی خاڵە سنووریەکان و زیادکردنی حەقی گومرک لەلایەن رژیمەوە، پێی نایە سێهەم رۆژی خۆی و شارەکانی سەقز و مەریوانیش بەو مانگرتنە گشتیە پەیوەست بوون. هەر ئەمرۆ سێ شەممە بازاریان و کاسبکارانی شارەکانی سەقز و مەریوان لە پارێزگای کوردستان دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی شارەکانی بانەو جوانرۆ و مانگرتنی گشتیان راگەیاند.
کاسبکار و بازاریان لە شارەکانی کوردستان خوازیاری کردنەوەی سنوورەکان و لابردنی ئەو مەرجانەن کە بۆ هاوردەکردنی کەلوپەل دیاری
کراوە.
بەپێی هەواڵەکان، لە پێنجەم رۆژی مانگرتنە گشتیەکەدا بازاریانی شارەکانی مەهاباد، رۆژی چوارشەممە 29ی خاکەلێوە خامنەیی سەعید جەلیلی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی رژیمەکەی نارد بۆ بانە، بەڵام خەڵک گوێیان لێ نەگرت و درێژەیان بە مانگرتنەکەی خۆیان دا. بەپێی هەواڵەکان هێزەکانی رژیم لە شارەکانی سەقز، بانە و مەریوان لانی کەم 12 کەسیان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنی نادیاریان گواستوونەوەو تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە بارەی دەستبەسەر کراوان نیە.رادوێی رژیم وتی زیاتر لە شەش بۆ حەوت ملوێن کەس لە کاسبکار و بازاری بێکار بوون. هەروەها رەسوڵ خزری نوێنەری مەجلیسی رژیم دیانی بەوەدا ناوە کە داخستنی سنوورە کۆڵبەریەکان بووەتە هۆی بێکار بوونی 75 هەزار کۆڵبەر.لەلایەکی دیکەوە خوێندکارانی زانستگای پەیامی نووری مەریوان بە بڵاو کردنەوەی راگەیەندراوێک پشتیوانی خۆیان لە مانگرتنی گشتی لە شارەکانی کوردستان دەربریوە.لە بەشێک لە ڕاگەیاندراوی خوێندکارانی زانستگای پەیام نووری مەریوان بە باس کردن لە دۆخی ئابووری کوردستان و بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکاندا هاتووە:
هەروەک کە ئاگادارن ماوەیەکی زۆرە سنوورەکان داخراون و نرخی “گۆمرۆک” لە ڕادەیەکی سەرسووڕهێنەردا بەرز بۆتەوەو ئەمە بۆتە هۆی کزیی لەڕادەبەدەری بازاڕەکانی شارە سنوورنشینەکان، بەتایبەت مەریوان و بانە و جوانڕۆ و بە شێوازی ناڕاستەوخۆیش لەسەر شارە کوردنشینەکانی دیکه کاریگەریی نەرێنی داناوە.ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەم دۆخە، کێشەی بۆ ژیانی خەڵکی ناوچەکە و بەتایبەت سنوورنشینەکان کە سنوورەکان تەنیا ڕێگای بژیویی ژیانیانە دروست کردووەØ› هەروەها بە بۆنەی نەبوونی هەلی کار و نەبوونی کارخانە لەم ناوچانە، خەڵک بەناچار ڕوویان کردووەتە کاروباری سنوورەکانەوە. ئێستەش بە بۆنەی داخرانی سنوورەکانەوە، خوانی بازاڕییان و خەڵکی ئەم شارانە خاڵییە و بە واتایەکی تر خەڵک برسییانە.خوێندکارانی کوردی زانکۆی پەیامی نووری مەریوان ڕووبەروی خەڵکی کوردستان لەو بارەوە ڕایانگەیاندوەØ›
خەباتمێدیا: مانگرتنی گشتی لە شاری بانە 16هەمین رۆژی خۆی بردەسەر و پێداگری خەڵکی قارەمانی ئەو شارە لەسەر مانگرتن هەتا ها
تنەدیی داواکانیان.رۆژی دووشەممە 10ی بانەمەری 1397 بازاری و کاسبکارانی شاری بانە بۆ شازدەهەمین رۆژی بەردەوام درێژەیان بە نارەزایەتی و مانگرتنی خۆیان دا. هەروەها ژمارەیەکی بەرچاو لە بازاریی و کاسبکاری ئەو شارە ئەورۆ گردبوونەوەی نارەزایەتیان بۆ سێهەم رۆژ لەبەردەم فەرمانداری رژیم لە بانە درێژە پێدا.بەپێی هەواڵ هەر ئەورۆ ئەندامانی شۆرای شاری بانە دەستیان لە کار کێشایەوە. هاوکات فەرمانداری رژیم لە بانە هەوڵی دا بە بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی جەماوەر لە مزگەوتی گەورەی شار قسە بکات و داوا لە خەڵکی شار بکات مانگرتنەکە بشکێنن بەڵام جەماوەری ئامادەبوو رێگەیان پێ نەدا قسە بکات.
خەباتمێدیا: وێرای فشاری هێزەکانی رژیم بۆ سەر مانگرتووانی شاری بانە، لە 18هەمین رۆژی مانگرتنەکەدا رژیم هێزە سەرکوتگ
ەرەکانی لە تەواوی شاردا بڵاوە پێ کردووە.بەپێی هەواڵەکان، رۆژی سێ شەممە 12ی بانەمەر خەڵکی شاری بانە ١٨هەمین ڕۆژی مانگرتنی خۆیان بەرێوەبرد لەبەرامبەردا ڕژیمی ئێران لە ترسی پەرەسەندنی مانگرتن و نارەزایەتی خەڵک هێزەکانی خۆی لە زۆربەی شەقام و کۆڵانەکان بەتایبەت ناوەندی شار بڵاوە پێکردووە.سەرچاوەکانی هەواڵ رایانگەیاند کە هێزە سەرکووتگەرەکانی رژیم پەرەیان بە فشارەکانیان بۆ سەر چالاکان و بازاڕیانی بانە هێناوە بۆ کۆتایی هێنان بە مانگرتن و هێڵی ئینتێرنێتی شاریان راگرتووە.بەشێوەی ڕۆژانە خەڵکی شاری بانە لە بەردەم فەرمانداری رژیم لەو شارە، مزگەوتی جامێعە و نەخۆشخانەی گشتیی بانە کۆدەبنەوە و درێژە بە مانگرتنەکانیان دەدەن
خەباتمێدیا: وێرای فشاری دامودەزگا سەرکوتگەرەکانی رژیم بۆ سەر بازاریی و کاسبکارانی شاری بانە، مانگرتنی گشتی لەو شارە بەردەوامە. بەپێی هەواڵ، رۆژی پێنج شەممە 13ی بانەمەڕی 1397، 19هەمین رۆژی مانگرتنی گشتی لە شاری بانە بەرێوەچوو و وێرای فشار و هەوڵەکانی رژیم بۆ کۆتایی هێنان بە مانگرتن بەڵام بازاری و کاسبکارانی ئەو شارە پێداگری لەسەر درێژەدان بە مانگرتن دەک
ەنەوەو ئەو مانگرتنە 19هەمین رۆژی خۆی بردەسەر.بەپێی هەواڵەکان رژیمی ئێران لە رێگەی جۆراوجۆر لە هەوڵی ئەوەدایە بابەتی مانگرتنی شاری بانە بەو جۆرەی هەیە رەنگدانەوەو دەنگدانەوەی لە مێدیاکان و تۆرە کۆمەڵایەتیەکاندا نەبێ، هەر بۆیە هێڵەکانی ئینتەرنێتی بەتەواوی لە شاردا داخستووە.
خەباتمێدیا: مانگرتنی گشتی شاری بانە 20 رۆژی تەواو کرد و بازاری و کاسبکارانی ئەو شارە پێداگری لەسەر درێژەدان بە مانگرتنەکە
یان دەکەن. بەپێی راپۆرتەکان 20ەمین رۆژی مانگرتنی گشتی لەشاری بانە هاوشێوەی رۆژانی پێشوو بەرێوەچوو و بازاری و کاسبکارانی شار پێداگری لەسەر درێژەدان بە مانگرتن هەتا هاتنەدیی داواکانیان دەکەن، لەبەرامبەردا ناوەندە سەرکوتگەرەکانی رژیم هێڵی ئینتەرنێت و تەلەفونیان لە خەڵک بریوەو بە هێزەکانیان شاریان بە تەواوی گەمارۆ داوە بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ رژیم گرفتی بۆ هێڵی ئینتەرنێتی شارەکانی سەقز و سەردەشتیش دروست کردووەو ئاستەنگی لەبەردەم چالاکی خەڵک لە پەیامنێر و تۆرە کۆمەڵایەتیەکان دروست کردووە. شایانی باسە رژیم لە هەوڵی ئەوەدایە بازاریان و کاسبکارانی شاری بانە پێمل بکات بە ویستەکانی خۆی و مانگرتن بشکێنن بەڵام خەڵکی ئەو شارە قارەمانانە بەبێ گوێدانە هەوڵەکانی رژیم درێژە بە مانگرتنەکەیان دەدەن
خەباتمێدیا: مانگرتنی گشتی شاری بانە درێژەی هەیە، رۆژی شەممە سێهەمین حەوتووی خۆی بەردەسەر و بازاریانی ئەو شارە پێداگری لەسەر مانگرتنەکەیان دەکەنەوە.بەپێی هەواڵی گەیشتوو، مانگرتنی گشتی بازاری و کاسبکارانی شاری بانە رۆژی شەممە 15ی بانەمەر س
ێهەمین حەوتووی خۆی بردەسەر و خەڵکی ئەو شارە پێداگری لەسەر ویست و داواکانی خۆیان دەکەنەوە. شایانی گوتنە خەڵکی بانە دوێنێ وەک بەشێک لە نارەزایەتیەکانیان بە سیاسەتەکانی رژیم لە کوردستان بەشداریان لە نوێژی هەینی نوێنەری وەلی فەقیهی رژیم نەکرد و نوێژی هەینیان بە پێشنووێژی ئیمام جومعەی رژیم لەو شارە تەحریم کرد.
خەباتمێدیا: مانگرتنی گشتی لە شاری بانە پێی نایە 22ەمین رۆژی خۆی و هێزەکانی رژیم بەردەوامن لە گەمارۆدان و میلیتاریزەکردن و دەستبەس
ەرکردنی خەڵک. بەپێی هەواڵەکان ئەمرۆ یەکشەممە 16ی بانەمەڕی 1397 مانگرتنی گشتی بازاریان و کاسبکارانی شاری بانە درێژەی هەیە و دوکان و بازار هاوشێوەی رۆژانی پێشوو داخراون، هاوکات هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم شاریان بەتەواوی گەمارۆداوە و هێزەکانیان لە نێو شاردا چرتر کردوەتەوە و راگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێت و تەلەفونیش درێژەی هەیە. بەپێی راپۆرتەکان رۆژی هەینی شەر و پێکدادان لە نێوان خەڵک و هێزەکانی رژیم رووی داوەو خەڵکی نارازی توانیویانە ماشینێکی ئەو هێزانە تێکبشکێنن. بە پێی هەواڵەکان دوابەدوای ئەو شەر و پێکدادانە هێزەکانی رژیم زیاتر لە 10 کەس لە خەڵکی شاری بانەیان دەستبەسەرکردووەو بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەوە.
خەباتمێدیا: مانگرتنی گشتی لە شاری بانە پێی نایە 23ەمین رۆژی خۆی و خەڵکی ئەو شارە وەک نارەزایەتی بە بەدەمە نەهاتنی کاربەدەستانی رژیم فاکتۆری ئاو و برقەکانیان سوتاند. بەپێی هەواڵ، رۆژی دوو شەممە 17ی بانەمەڕی 1397، 23مین رۆژی مانگرتنی
گشتی لە شاری بانە بەرێوەچوو و دوکان و بازاری ئەو شارە هەروا داخراون و خەڵکی قارەمانی شاری بانە پێداگری لەسەر داواکانی خۆیان کە بریتین لە کردنەوەی سنوورەکان و کەم کردنەوەی نرخی گومرک لەلایەن رژیمەوە. بەپێی هەواڵەکان خەڵکی ئەو شارە بە رۆژدا روو دەکەنە گوند و ناوچەکانی دەرەوەی شار و بە رۆژ لە دەرەوەی شار دەبەنە سەر، هاوکات وەک نارەزایەتیەک بە بەدەمەوە نەهاتنی کاربەدەستانی رژیم و جێبەجێ نەکردنی داواکانیان لە هەنگاوێکی تازەدا خەڵکی شاری بانە فاکتۆری ئاو و برقەکان دەسوتێنن. شایانی گوتنە شاری بانە و چەندین شاری دیکەی کوردستان وەک نارەزایەتی بە داخستنی سنوورەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و بەرزکردنەوەی نرخی گومرک دەستیان دایە مانگرتنی گشتی، بەڵام وێرای هەوڵ و فشاری زۆری دامودەزگاکانی رژیمی دیکتاتۆر و گەندەڵی ئاخوندی مانگرتنی گشتی شاری بانە درێژەی هەیە.
خەباتمێدی
ا: وێڕای فرت و فێڵ و فشاری زۆری رژیم لە شاری بانە، مانگرتنی بازاریان و کاسبکارانی خۆراگر بە شێوەی یەکگرتووانە دەرێژەی هەیە. بەپێی هەواڵەکان، رۆژی سێ شەممە 18ی بانەمەری 1397 مانگرتنی گشتی لە شاری بانەی داستان خولقێن بۆ 24مین رۆژ بەردەوامی هەیە و خەڵکی ئەو شارە وێڕای فشار و فرت و فێڵ و هەوڵەکانی رژیم بۆ نانەوەی دووبەرەکی لە نێو خەڵکی ئەو شارە، بە شێوەیەکی یەکگرتووانە درێژەی هەیە و خەڵکی شاری بانە پێداگری لەسەر درێژەدان بەو مانگرتنە گشتیە هەتا هاتنەدیی ویست و داواکانیان دەکەنەوە. هەر ئەمرۆ ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە بڵاوکراوەیەکدا خوازیاری یەکگرتوویی و درێژەدان بە مانگرتن بوو و ئەو ناوەندە داوا لە خەڵکی شارەکانی دیکەی کوردستان دەکات لەسەر هاودەنگی و پشتیوانی خەڵکی خۆراگری بانە و شارە سنووریەکان بەردەوام بن. شایانی گوتنە مانگرتنی شاری بانە و شارە سنووریەکانی کوردستان لە دوای سیاسەتی داخستنی سنوورەکان و بەرزکردنەوەی نرخی گومرک لە خاڵەسنووریەکان دەستی پێکرد و خەڵکی شاری بانە هەتا ئێستا بەردەوامن لە مانگرتن.
خەباتمێدیا: شاری بانە بەشێوەیەکی یەکگرتوو و خۆراگرانە درێژە بە مانگرتنە گشتیەکەی دەداو ئەو مانگرتنە بەشکۆیە پێی نایە 25مین رۆژی
خۆی. بەپێی راپۆرتەکان، رۆژی چوارشەممە 19ی بانەمەڕی 1397 مانگرتنی گشتی شاری بانە بەشێوەیەکی یەکگرتوو و خۆراگرانە بۆ 25مین رۆژ بەردەوام بوو وە وێرای هەموو فێڵ و هەوڵێکی دامودەزگا سەرکوتگەرەکانی رژیم بازاری و کاسبکارانی ئەو شارە پێداگری لەسەر درێژەدان بە مانگرتنە رەواکەیان دەکەن. ئەو مانگرتنە بە شکۆیەی خەڵکی قارەمانی شاری بانە وەک نارەزایەتی بە داخستنی سنوورەکانی ئەو شارە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد کە بەشێکی زۆر لە خەڵکی هەژار و کەم داهات و نان و بژیوی خانەوادەکانیان لەو رێگەوە بەدەست دێنا.