دیاردەی خۆکوژی لە شارەکانی کوردستان بەردەوامی هەیەو رۆژانە هەواڵی جۆراوجۆر لەو بارەوە دەبیستین.
دیاردەی خۆکوژی لە شارەکانی کوردستان بەردەوامی هەیەو رۆژانە هەواڵی جۆراوجۆر لەو بارەوە دەبیستین.
بەپێێ هەواڵ ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بانەمەڕ، لاوێکی خەڵکی شاری کامیاران بەنێوی ئارمین قوبادی، کوری مەنسور و خەڵکی دێهاتی لۆنی ساداتی سەربە شاری کامیاران بەهۆی نادیار کۆتای بەژیانی خۆی هێنا.
لە لایەکی دیکەوە کرێکارێکی دیکەی کورد دانیشتوی گەرەکی ئیسلامئاوای شاری ورمێ خۆی کوشتووە کە تا ئێستا نێوەکەی ئاشکرا نەبووە، باس لەوە دەکرێ کە ئەو کرێکارە بەهۆی هەژاری و خراپی باری گوزەرانەوە خۆی کوشتبێ، ئەو کرێکارە لە کارگەی کابینەسازی ئەو شارەدا کاری کردووە.
هەروەها کچێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی گوندی "تازاوا"ی ناوچەی هیلیلانی پارێزگای ئیلام که بە هۆی دەسکورتی و هەژاریی بنەماڵەکەی نەیتوانیوە ناوی خۆی بۆ دانیشگا بنووسێت، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، لە حاڵێکدا لە تاقیکارییەکاندا دەرچووە.
کۆمەڵناسان و شارەزایانی بواری دەروونی پێیان وایە کە هەژاری، دەستکورتی، بێهیوای لە نێو لاواندا، لە هۆ سەرەکییەکانی خۆکوژی ئەژمار دەکرێن.