وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا ئابلۆقەی خستە سەر دو ئەندامی حزبوڵای لوبنان و پێنج ناوەند و شیرکەتی نزیک بەو گروپە.
وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا ئابلۆقەی خستە سەر دو ئەندامی حزبوڵای لوبنان و پێنج ناوەند و شیرکەتی نزیک بەو گروپە.
رۆژی پێنج شەممە ریکەوتی 27ی بانەمەر ئەستیۆن مەنوچین، وەزیری خەزێنەداری ئامریکا رایگەیاند: عبداللە صفی الدین نوێنەری حزبوڵای لوبنان لە ئێران، محەممەد ئیبراهیم بازی دابینکەری بەشی دارایی حزبوڵا، و پێنج شیرکەتی پێوەندیدار بە محەممەد ئیبراهیم بازی و حزبوڵای لوبنانیشی خستووتە لیستی ئابڵوقەکانەوە.
هەروەها ئامریکا ئابلۆقەی خستۆتە سەر هەریەکە لە شیرکەتەکانی: پێراگەیشتنی وزە لە بلژیک، شیرکەتی نەوت و پێداویستی نەوتی سەربەخۆ لە گامبیا، شیرکەتی سەرمایەگوزاری ئافریقا_خۆرهەلاتی ناوەراست لە لوبنان، و شیرکەتێکی هاوردەو هەناردەی سەربەخۆ لە لوبنان.
وەزیری خەزێنەداری ئامریکا گوتویەتی: ئامریکا لەهەر دەرفەتێکدا شەبەکە ترۆریستیەکانی حزبوڵا و ئێران بەتایبەت ئەوانەی کە سەربە بانکی ناوەندی ئێرانن، چالاکیەکانیان ئاشکرا دەکات.
ئەو وەزارەتە هەریەکە لە محەممەد ئیبراهیم باز و سەفی الدین، بەوە تاوانبار دەکات کە لە پێوەند بە بەرنامەکانیان لە ئافریقا لە هەوڵی دروستکردن و پتەوکردنی پێوەندی نێوان وڵاتی ئێران و گامبیادان.
بەپێی ئەو ئابلۆقانە، هەموو سەروەت و دارای ئەو کەس و دامەزراوانە لە وڵاتە یەکگرتووەکان دا دەستیان بەسەردا دەگیرێ و هەرجۆرە هاوکاری و موعامەلەیەک لەگەڵیان قەدەغە دەکرێ.
مەنوچین روونی کردۆتەوە کە ئابلۆقە خستنە سەر ئەو کەس و دامەزراوانە، تەئکیدە لەسەر کارکردی شەرمهێنەرانەی حزبوڵا و پشتیوانی سەرەکی ئەو واتە ئێران.