ئامریکا لەهەوڵی پێکهێنانی هاوپەیمانیەکی بەهێزدایە بۆ بەرەورووبونەوە لەگەڵ مەترسیەکانی رژیمی ئێران.
ئامریکا لەهەوڵی پێکهێنانی هاوپەیمانیەکی بەهێزدایە بۆ بەرەورووبونەوە لەگەڵ مەترسیەکانی رژیمی ئێران.
رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 27ی بانەمەر هیدەر نائورت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا گوتی: ئامریکا بە جیددی لە هەوڵدایە بۆ دروستکردنی هاوپەیمانیەک هاوشێوەی ئەو هاوپەیمانیەی کە لە دژی داعش دروستکرا بۆ بەرەورووبوونەوە لەگەڵ مەترسیەکانی رژیمی ئێران.
ناوبراو گوتی: ئامانجی ئامریکا کۆکردنەوەی زۆربەی وڵاتانی جیهانە لەپێناو ئامانجێکی دیاری کراو و بەیەک چاو روانین لە رژیمی ئێران، ئەویش نەک تەنیا لەچوارچێوەی بەرنامەی ئەتۆمیدا، بەڵکو لە روانین بۆ تێکرای چالاکیە خراپەکانی کە هەرەشەیە بۆسەر تێکرای جیهان نەک تەنیا ناوچەکە.
ناوبراو هەروەها گوتویەتی کە مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئامریکا نیگەرانیەکانی خۆی لەپێوەندی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەریەکە لە هاوپەیمانەکانی وەک ئاڵمان، فەرانسە، و ئیتاڵیادا دەبریوە، ئەو نیگەرانیانە جێگەی سەرسورمانی ئەو وڵاتانە نیە، بەڵام وەزیری دەرەوە لەو پێوەندەدا بەردەوامی دەدات بە پێوەندیەکانی لەگەڵیاندا و رەوتەکە بۆ پێشەوە درێژە پێدەدا.
ناوبراو وتیشی کە: یەکەم قسەی سیاسەتی دەرەوە لەبارەی "رژیمی ئێران و رێگەی بەردەم" دەبێت. هەروەها دەڵێت لە سەرەتای ئەم حەفتەیەدا، وەزارەتی دەرەوە میوانداری نزیکەی 200 نوێنەری کردووە و لەوێدا چەند راوێژکارێکی وەزیری دەرەوە لەپێوەند بە نیگەرانیە دروست و جیددیەکانی ئێمە لەبارەی چالاکی تێکدەرانەی رژیمی ئێران، لەگەڵ ئەو نوێنەرانە قسەیان کردووە.