هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە دوای کۆتایی هاتنی مانگرتنی شاری بانە دەستیان داوەتە گرتن و راوەدوونانی خەڵکی ئەو شارە.
هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە دوای کۆتایی هاتنی مانگرتنی شاری بانە دەستیان داوەتە گرتن و راوەدوونانی خەڵکی ئەو شارە.
بەپێی هەواڵ پێشنیوەرۆی رۆژی پێنجشەمە 27ی بانەمەڕی 1397 هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە شاری بانە مەحموود جەلیلی تەمەن 38 ساڵە کە خاوەن دوو منداڵە، بەتاوانی بەشداری لە مانگرتنەکاندا دەستگیرکردووەو بۆ شاری سنەیان گواستووەتەوە.
هێزەکانی ئیدارەی بەنداوی ئیتلاعات پێشتر و لە رۆژی یەکشەممە 23ی بانەمەڕدا خویندکارێکی کورد و خەڵکی شاری بانە بەناوی ئاکام ساڵحیان دەستگیرکردووەو بۆ شوێنێکی نادیاریان بردووە.
هەواڵدەری هەنگاو لەو بارەوە رایگەیاند کە هەتا ئێستا زیاتر لە ٣٥ کەسی خەڵکی شاری بانە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستگیرکراون.