بانکی ئاڵمانی DZ دووهەم بانکی گەورەی ئاڵمانی چالاکیەکانی خۆی لە ئێران رادەگرێ.
بانکی ئاڵمانی DZ دووهەم بانکی گەورەی ئاڵمانی چالاکیەکانی خۆی لە ئێران رادەگرێ.
رۆژی هەینی 28ی بانەمەر بانکی ئاڵمانی دی زێد (DZ)رایگەیاند کە لە دوای کشانەوەی ترامپ لە رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژێمی ئێران، مامەڵە داراییەکانی خۆی لەگەڵ ئەو وڵاتە هەڵپەساردووه. یەکێک لە وتەبێژانی بانکی دی زێد کە بنکەی سەرەکی لە فرانکفۆرتە، ووتی ئێمە بە تەواوی مامەلە بانکیەکان لەگەڵ رژێمی ئێران لە سەرەتای مانگی ژووئیە هەڵدەپەسێرین.
هەواڵدەری رۆیتەرز بە ناردنی ئەو هەواڵە زیادی کرد، دەرچوونی ئەمریکا لە رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژێمی ئێران و دەستووری دۆناڵد ترامپ لەسەر ئەوەی کە گەمارۆکان دەگەرێندرێنەوە ، بوو بە هۆی چوونەدەرەوەی ژمارەیێک کۆمپانی ئوورووپایی لە ئێران وەک شیرکەتی نەوتی تووتاڵ لەماوەی حەوتووی رابردوودا.
شیرکەتی ناوبراو رایگەیاند تووتاڵ ناتوانێ فازی یانزدەی پارسی باشوور لە ئێران درێژە پێ بدا. شیرکەتی تووتاڵ لە راگەێندراوێکدا ووتی لەدوای هاتنەدەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام ئیتر تووتاڵ ناتوانێ درێژە بە چالاکیەکانی بدا.