پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

روسیە خوازیاری دەرچوونی هێزەکانی رژیمی ئێرانە لە سوریە

روسیە خوازیاری دەرچوونی هێزەکانی رژیمی ئێرانە لە سوریە

روسیە خوازیاری دەرچوونی هێزە دەرەکیەکانی وەک حیزبوڵای لوبنان و رژیمی ئێران و تورکەکان و ئەمریکاییەکان لە سوریەدا.

 روسیە خوازیاری دەرچوونی هێزە دەرەکیەکانی وەک حیزبوڵای لوبنان و رژیمی ئێران و تورکەکان و ئەمریکاییەکان لە سوریەدا.

رۆژی هەینی 28ی بانەمەری 97، ئەلیکساندەر لاورنتینوف، نێردراوی ولادیمێر پوتین بۆ کاروباری سوریە لە دانیشتنێکی هەواڵدەریدا لەپێوەند بە چاوپێکەوتنی رۆژی پێنجشەممەی نێوان ولادیمێر پۆتین و بەشار ئەسەد لە سورچی گوتی: قسەکانی ولادیمیر هەموو گروپە چەکدارەکانی ناو خاکی سوریە دەگرێتەوە بەتایبەت، ئامریکاییەکان، تورکەکان، حزب اللە و ئیرانیەکان.

فلادیمیر پۆتین لەدوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەشار ئەسەد ووتبوی کە سەرکەوتنە بەرچاوەکانی سوپای سوریە لە بەرەوروبونەوە لەگەڵ ترۆریزم، دەسپێکی قۆناغێکی چالاکە لە رەوەندی سیاسی کە چونەدەرەوەی هێزی چەکدارە بیانیەکان لەسوریەی بەدواوە دەبێت. 

نیردراوەکەی بۆتین دەلێت، قسەکانی سەرۆک کۆماری روسیە پەیامێکی سیاسیە، بەڵام نابێت ئەوە وەکو دەسپێکی روتی چونەدەرەوەی هێزە چەکدارە دەرەکیەکان لەسوریە هەژمار بکرێ‌.

 

ئەلیکساندەر لاورنتینۆف پێی داگرت: ئەو بابەتە زۆر ئاڵۆزە لەبەر ئەوەی کە بەرێوەبردنی کردەوەیێکی لەمجۆرە بە شێوەی گرووپی بەرێوەدەچێ و دەبێ هاوکات بە بەربڵاوبوونەوەی دامەزراویی بەرێوە بچێ، لەبەرئەوەی کە بەشی کردەی سەربازی لە کۆتایی خۆی نزیک بۆتەوە و پێکدادانەکان گەیشتوونەتە خالی کۆتایی.


6 ساڵ و 6 مانگ و 2 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

روسیە خوازیاری دەرچوونی هێزەکانی رژیمی ئێرانە لە سوریە

روسیە خوازیاری دەرچوونی هێزەکانی رژیمی ئێرانە لە سوریە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران