رێبوار حسێنی
شەهید گولە باخ ئەو کیژە کوردە فیداکارەی ناو ریزەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بوو کە لە رۆژی ٥ی ٣ی ساڵی ١٩٩٠ لە شاری رانیە، دەروازەی راپەرین، بەدەستی چەپەڵی بەعسیەکان لە کاتی هێرش بۆ سەر جەللادخانەکی رانیە شەهید بوو . ئەم کورتە پەخشانە وەک یاد و سڵاوێک پێشکەش بە گیانی پاکی ئەوشەهیدە بە نرخە دەکەم.
ئه‌مرۆ له نێو نیشتمانی دڵمدا ، گهردشم کرد! له شه‌قامی هیواکانما هه‌نگاوم نا به‌سه‌ر خاکی دڵمدا. خاکێک که مێژووی پاراوی هه‌زاران دڵۆپه‌خوێنی تۆمار کراو بوو. دڵۆپهخوێنهکان هه‌رکام وه‌ک کۆرپهێک به‌سه‌ر پشتی لانکی ناخمه‌وه بوون! به‌سه‌ر خاکێک دا ئه‌رۆیشتم که خه‌م وه‌ک سێداره له گۆڕه‌پانی نهفرهتباری مه‌رگ دا به پێوه بوو. له نزیک هه‌ر دار و سێدارهێک قاوخه فیشه‌کی زوڵم و رق و بێداد له سه‌ر یه‌ک پهشتانهی کردبوو. رۆیشتم به نێو جه‌رگه‌ی خاکی وڵاتێکی پیر و شه‌که‌ت وپشوو لێبڕاو، که وڵاتی په‌ژاره و ههنیسک و مه‌رگ و گریان بوو. وڵاتی کزه‌ی سووتانی جه‌رگی دایک و قرچه‌ی شکانی پشتی باوک و نزا‌و هاواری براو خۆشک و لێشاوی فرمێسکی رۆڵه‌ی بێ باوه‌ک وهاوار و دوعای جوانه ژنی به بێ مێرد و حه‌سره‌تی لاوچاکی تازه زاوای بووک له ده‌ستچوو بوو. له‌م خاکه‌دا له به‌ر سوتمان و ته‌م و تۆمانی ماڵوێرانی، چاوه‌کانم هیچیان به‌دی نه‌ده‌کرد.ئاسمان ته‌ماوی و خۆڵباران و پڕ له چره هه‌وری بێزار له خوی، بێزار وه‌ک مرۆڤێکی بێ هیوا و دۆشداماو ، وه‌ک هه‌تیوێکی سڕ و ته‌زیو و چاوه‌ڕوان بۆ تیشکی هه‌تاوێک. وه‌ک وه‌رزێکی وشکه ساڵی بۆ ته‌ڕی و زه‌نوێری دڵۆپه‌ئاوی بارانێک. نه چرۆیه و نه چڵ و گوڵ. نه ئاواز و مۆسیقایه و نه نه‌غمه‌ی هوزار و بولبول له سه‌ر چڵ. نه ئاسکه ناسکۆڵهێک، نه په‌پووله باڵ نهخشینێک، نه عیشوه و نازی کیژۆڵێک!. نه سووره گوڵێک، نه نیگای ئه‌فسووناوی منالانی پڕ له به‌رائه‌ت. نه بۆنی نانێکی گه‌رمی گه‌نم و بههارووی وه‌رزی به‌رهه‌می جوتیاری ماندوو به ده‌ست و په‌نجه‌ی شۆڕه‌ژنی کهبانوو له سه‌ر ته‌ندوورێک. نه مامه شوان و تووڕه‌ی شمشاڵ، نه رانه مه‌ڕ و بێری بانه مه‌ڕی پێ به خڕخاڵ، نه کێڵگه گه‌نمه‌کان و سه‌ر خه‌رمانی وه‌رزی خه‌رمانان و هۆره و بالۆره‌ی شه‌نیاری کاتی شه‌ن و که‌وی خه‌رمان، نه شایی و هه‌ڵپه‌ڕێکی گۆبه‌ند و لاوک و حه‌یران. نه تارای سووری سه‌ر رووخساری رووی سووری بووک. نه ده‌نگی مه‌ل و نهشنهی شه‌تاو ، نه‌تریفه‌ی مانگە شه‌وی زستان، نه تیشک و گه‌رمی خۆری هاوین. نه لوتکه‌ی به‌رزی سه‌ر سپی و نه پێده‌شتی سه‌ر سه‌وز و شین. گوێم له ده‌نگی چرکه‌ی کاتژمیری زه‌مه‌ن و له هه‌ناسه‌ی مه‌لی سه‌ر سووره گوڵان و له سرته سرتی جێژوانان و له ده‌نگی پێی سه‌ماکه‌ران و، له لایلایه‌ی دایکان و هه‌راو هۆریای یاری منالانی کۆڵان و زڕه‌ی زه‌نگی زه‌نگۆڵه‌ی ملی کار و به‌رخ و، ده‌نگی بانگی مزگه‌وت و شنه‌ی نه‌سیم و خوڕه و هاژه‌ی رووباره‌کان و له ده‌نگی موسیقا و بالابان و له جریوه‌ی مه‌لان و شه‌قه‌ی باڵی باڵندان و قوقه‌ی که‌ڵه‌شیری به‌یانیان نه‌بوو.باخه‌کان ژاکاو و وشک، گوڵزار سیس و لارەمل و سه‌ر به‌هه‌ش. ده‌ریا وشکارۆ، به‌ژ قاقڕ. سروشت ته‌ندوری پڕ له گڕ. هه‌موو شت له شوێنی خۆی مۆمیایی کرابوو. ده‌رگا و په‌نجه‌ره داخراو، خانووی ژیان وێران کراو. هه‌واره‌کانی پشوودان ویرانه وچۆڵ،ببونه لانه‌ی په‌پوو. هه‌نگاوم نا ،رێگام بڕی، به‌رگم شڕبوو کاله‌م دڕی. دڵۆپه خوێنه‌کان تا کۆتایی ئه‌م نیشتمانه وه‌ک گوڵاڵه گوڵەباخە سووره بێ نازەکانی ده‌شتی بیتوێن و پشدەر، نیشتمانی دڵمیان داپۆشی بوو. خولیاکانم وه‌ک رێبواری له پێ که‌وتوو بێ تین و هێز، وه‌ک مرۆڤێکی چاوه‌ڕێ، چاوه‌ڕێ بۆ هاتنی ئازیزێک بێ ئۆقره‌بوون. ئاوڕم بۆ دواوه داوه شوێنی پێی ههلدێراوم ده‌بینی. هه‌ر ده‌ڕۆیشتم و با‌نگم ده‌کرد و دەم پرسی:ئەم نیشتیمان و ئەم خاکە، ئەم گەلە هەژار و پاکە، ئەم وڵاتە دڵگیر و تاکە، بۆ وێرانە؟ بۆ حاڵی هۆزمان گریانە؟بۆچی ئێمە هەردەم ماندوی دایم برسین؟ رێبواری رێی پڕ مەترسین؟کارمان راسان و هەستانە،بۆ بەشمان کۆت و زیندانە؟ بۆ وڵام ده‌گه‌رام به‌ڵام، نه بیسه‌رێک نهوڵامێک. هه‌ر خۆم بووم و خۆم و ده‌رونم. خۆم و خولیای هه‌ڵدێراوی هه‌پرون ههپروونم. که سه‌یری کاتژمێرم کرد چرکه‌کان بێده‌نگ بێده‌نگ له نێو هه‌نگاوی ناسۆر و ژاندا وه‌ک من رێ‌یان دەپێوا. چاومم نووقاند تا له‌مه زیاتر به ناخی ئێش و ئازارا رۆنهچم ، لە پڕ رۆژ ژمێری فیداکاری بەرەو نەجات ،ساڵرۆژی راپەرینی باشووری نیشتیمانی کردم خەڵات. تاسەو ئاوات ، بردیانمەوە ناو کۆڕی فیداکاری و تێکۆشانی ئەو دەمی سازمانی خەبات.لەناو گوڵاڵەی لانواڵ و بەربناری کیوەڕەش دا کیژۆڵە چەک بەدەستە دڵ پڕ لە هەستە گەل خۆشەویستە خۆنەویستەکەی کوردستان، گوڵەباغەکەی نیشتیمانم دی ،کە پڕ بە دەشتی بیتوێن و شاری رانیەی دەروازەی راپەڕین لە کاتێک دا کە بەرەو مۆڵگە و جەللادخانەکانی بەعسی خوێن رێژ هێرشی دەبرد، هاواری دەکرد و دەی وت : دەمی راپەڕینە دەمی راپەڕین، هەتاکەی بە سستی و بە پەستی بژین. بەرزە بۆ وەتەمان گیان فیدا کردن، لە رێی ئەم خاکە بە کۆمەڵ مردن. بەیەک بوونی گشت، پتەوبوونی پشت . بەیەک بوون ئەبێ گەلێک سەرکەوێ.هەر بۆیە منیش بەبێ ئیختیار روەو مەزاری پیرۆزی، وەک دەروێشی کۆڕی زیکری دڵسۆزی وتم:
سڵاو لە گیانی بەرزت گوڵەباخ
گوڵاڵەی دەشت و تەواری سەرشاخ
کیژە پێشمەرگەی کورد و کوردستان
خۆشەویستەکەی گەل و نیشتیمان
ئاسوودە بنوو ئاسۆ روونـاکە
بە خوێنت رەنگا ئەم خاکە پاکە
کیژە کوردەکەی شەهیدی خەبات
مژدەبێ گەلت دەگا بە ئاوات.
( رێبوار حوسەینی)