شیرکەتی گەورەی گازو وزەی فەرەنسی (ئێنژی) و شیرکەتی گەورەی فولادی دانیلی ئیتالیا بریاریان داوە کە کۆتایی بە کارەکانی خۆیان لە ئێران بێنن.
شیرکەتی گەورەی گازو وزەی فەرەنسی (ئێنژی) و شیرکەتی گەورەی فولادی دانیلی ئیتالیا بریاریان داوە کە کۆتایی بە کارەکانی خۆیان لە ئێران بێنن.
رۆژی هەینی 28ی بانەمەر ئیزابیل کوشیر، بەرێوەبەری شیرکەتی گەورەی گاز و وزەی ئێنژی رایگەیاند کە شیرکەتەکەی رێکخراوێکی جێگیری لە ئێراندا نیە بەڵکو تیمگەلێکی موهەندیسی هەیە کە کار دەکەن بۆ کریارانی ئەو شیرکەتە.
هەروەها ناوبراو گوتی لەماوەی 180 رۆژدا کۆتایی بە رێکەوتنەکان دێنین و لەو ولاتە دەرۆینە دەرەوە.
لەلایەکی دیکەوە شیرکەتی فولاد دانیلی ئیتاڵیایی کە ریکەوتنێکی یەک میلیارد و نیو یۆرۆیی لەگەڵ رژیمی ئێراندا هەبوو، گەران بەدوای بەدەست هێنانی ئیعتبار و شەریکی دارایی راگرتوە.
لەگەڵ دەستپێکی بەرجام، لەنێوان رژیمی ئێران و ئیتالیادا رێکەوتننامەیەک بەبری 18 میلیارد یۆرۆ ئیمزا کرا کە نزیکەی پێنج میلیار و نیوی پێوەندی بە پیشەسازی فولادەوە هەبوو.
لەمانگی رێبەندانی ساڵی 94 لەگەڵ سەفەری حەسەن رۆحانی بۆ رۆمای پایتەختی ئیتالیا، ئەو رێکەوتنە لەنێوان وڵاتی ئێران و ئیتاڵیادا ئیمزا کرا بەناوی پێرشیان مەتالیک، بەبری دو ملیارد دۆلار.
کشانەوەی ترامپ لە رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ رژیمی ئێران و بریاری دوبارە کردنەوەی ئابلۆقەکان، بووە هۆی کشانەوەی زۆرێک لە شیرکەتە ئوروپاییەکان لەخاکی ئێراندا.