بەرپرسێکی بنکەی بەسیجی مەریوان دەستدرێژی کردووەتە سەر کچێکی 14 ساڵەی مەریوانی و لەدوای ئاشکرابوونی رووداوەکە بەرپرسانی رژیم هەرەشە لە خانەوادەی کچە دەکەن.
بەرپرسێکی بنکەی بەسیجی مەریوان دەستدرێژی کردووەتە سەر کچێکی 14 ساڵەی مەریوانی و لەدوای ئاشکرابوونی رووداوەکە بەرپرسانی رژیم هەرەشە لە خانەوادەی کچە دەکەن.
بەپێی راپۆرتەکان، لە حەوتووی رابردوودا بەپرسێکی بەسیجی رژیم لە شاری مەریوان دەستدرێژی کردووەتە سەر کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ بەناوی ”ش . محەمەدیان“ خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی مەریوان.
هەواڵدەری هەنگاو لە زمانی خزمێکی ماڵی قوربانیەوە بڵاوی کردەوە کە :”بەرپرسانی بەسیجی مەریوان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی قوربانی واتە (ش . محەمەدیان) کردووە کە ئەگەر ئەو پرسە میدیایی بکەن چارەنووسێکی ناخۆش چاوەڕێیان دەکات.
گێچەڵی سێکسی بە کچان و ژنان لەلایەن بەرپرسانی بەسیج و لە ناوەندەکانی بەسیج بەشێوەیەی زۆر پەرەی سەندووە.