ئەمریکا رۆژی دووشەممە 31ی بانەمەڕ "پلان"ی خۆی لەبارەی داهاتووی رژیمی ئێران رادەگەێنێ.
ئەمریکا رۆژی دووشەممە 31ی بانەمەڕ "پلان"ی خۆی لەبارەی داهاتووی رژیمی ئێران رادەگەێنێ.
برایان هۆک، راوێژکاری پلەبەرزی سیاسی ولاتە یەکگرتوەکان، رۆژی هەینی 28ی بانەمەر رایگەیاند کە مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئامریکا، پلانێکی دیپلۆماتیکی هەیە بۆ فشار خستنەسەر سەرانی رژیم و ناچار کردنیان بۆ هاتنە سەر مێزی وتوێژ، هەروەها ئەو راوێژکارە گوتی کە ناوبراو رۆژی دوشەممەی داهاتو داوا لە یەکێتی ئوروپا و باقی وڵاتان دەکات کە پشتیوانی لە پلانەکەی بکەن.
هەواڵدەری رۆیتەرز ئاماژەی بەوە کردووە کە برایان هۆک وتویەتی کە بریارە رۆژی دوشەممە، مایک پەمپێئۆ لە سەرەتای قسەکانیدا داوا لە وڵاتان بکات کە پشتیوانیەکی فراوان لە سیاسەتی بەرەوروبونەوە لەگەل هەموو هەرەشەکانی رژیمی ئێران بکەن.
ئەو راوێژکارە هەروەها دەڵێت: کاربەدەستانی وڵاتە یەکگرتوەکان خوازیاری ئەوە بوون کە فشارە ئابوریەکان و ئابلۆقە نوێیەکان ببێتە هۆکاری گەرانەوەی رژیمی ئێران بۆسەر مێزی وتوێژ هاوشێوەی ئەوەی کە لە سالی 2015 دا رویدا و رێکەوتنی ناوکەی دەرئەنجامەکەی بوو.
دۆناڵد ترامپ رایگەیاندووە کە بە بروای ئەو بەرجام رێکەوتنێکی خراپەو پێویستە هەوڵ بدرێت کە لە رێکەوتنێکی دیکەدا ئیمتیازاتی زیاتر لە رژیم بسێندرێتەوە.
برایان بە ئیشارەکردن بەو قسانەی ترامپ و لەدرێژەی قسەکانیدا دەڵێت، واشینتۆن بەدوای رێگەچارەیەکەوەیە و ئابلۆقەکانیش بەشێکن لەو رێگە چارانە.
هەروەها دەلێت: ئامانجی هەوڵەکانی ئێمە ئەوەیە کە هەموو فشارێک بخەینە سەر رژیم بۆ ئەوەی هەڵسوکەوتەکانی خۆی بگۆرێت و چوارچێوەیەکی دیکە بگرێتەبەر کە بتوانێت نیگەرانیەکانی ئێمە برەوێنێتەوە.