نارەزایەتی و راپەرینی خەڵکی کازرون لە پارێزگای فارس درێژەی هەیە و تا ئێستا هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران جینایەتی زۆریان دژ بە خەڵکی ئەو شارە ئەنجام داوە.
نارەزایەتی و راپەرینی خەڵکی کازرون لە پارێزگای فارس درێژەی هەیە و تا ئێستا هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران جینایەتی زۆریان دژ بە خەڵکی ئەو شارە ئەنجام داوە.
رۆژی شەممە 29ی بانەمەری 1397 خەڵکی شاری کازرون بە دروشمی "برای دیلم دەبێ ئازاد بکرێ" درێژەیان بە نارەزایەتی خۆیان دژ بە کردەوەی سەرکوتگەرانەی رژیم و شەهید کردن و گرتنی رۆڵەکانی ئەو شارە دا و بە کۆبوونەوە لە مەیدانی شوهەدا و لە بەردەم دادگوستەری رژیم رق و بێزاری خۆیان لە رژیم دەربری.
بازاریی و کاسبکارانی کازرونیش دوکان و بازاریان بەست و چوونە ریزی نارازیانەوەو خوازیاری وەرگرتنەوەی تەرمی شەهیدەکانیان بوون.
رۆژی چوارشەممە بە هۆی تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم 2کەس لە نارازیان شەهید بوون کە ناوەکانیان بریتی بوون لە ئومید یوسفیان و عەلی محەمەدیان.
رۆژی هەینیش خەڵکی ئەو شارە درێژەیان بە نارەزایەتیەکانیان داو بەرەورووی هێرشی هێزە تاوانکارەکانی رژیم بوونەوە و لەو ئاڵۆزی و پێکدادانانەدا ژمارەیەک لە ماشین و متۆر سیکلتی هێزەکانی رژیم لەلایەن خەڵکی قارەمانی ئەو شارەوە ئاگریان تێبەر درا.