ئەندامێکی بەناو شۆرای شاری سەرپێڵی زەهاو دەڵێ: لەبەر ئەوەی پووڵ نیە کاری نۆژەن کردنەوەی خانوو و بینا رووخاوەکانی ئەو شارە وەستاوە، 30 لەسەدی
ئەندامێکی بەناو شۆرای شاری سەرپێڵی زەهاو دەڵێ: لەبەر ئەوەی پووڵ نیە کاری نۆژەن کردنەوەی خانوو و بینا رووخاوەکانی ئەو شارە وەستاوە، 30 لەسەدی دانیشتوانی ئەو شارە کۆچیان کردووە بۆ کرماشان.
موجتەبا جاسمی ئەندامی بەناو شۆرای شاری سەرپێڵی زەهاو بە هەواڵدەری حکومەتی ئیلنای وتووە کە لەو هاوکاریانەی لەلایەن خەڵکەوە کۆکرانەوە هیچێک نەهێنراوەتە نێو شار و دەورووبەر، وە هەموو ئەوانە تەنیا قسە بوون.
ناوبراو لە درێژەدا لەبارەی بەشێکی زۆر لەو پووڵانەی کۆکرانەوە و درانە مانگی سوور، دەڵێ: چەند ملیار تمەنێک درایە مانگی سوور کە لە نێو بوومەلەرزە لێدراواندا دابەش بکرێ، بەڵام جارێ هیچ پووڵێک دابەش نەکراوە.