سوپای عەرەبستان رایگەیاند کە مووشەکێکی حوسیەکانیان لە ئاسمانی ئەو وەلاتە خستووەتەخوارێ.
رۆژی دووشەممە 31ی بانەمەرێی 1397، تەلەفزیۆنی عەرەبستان بڵاوی کردەوە کە هێزی بەرگری ئەو وەڵاتە مووشەکێکی حوسیەکانیان لە ئاسمانی شاری جیزان لە باشووری رۆژئاوای ئەو وەلاتە خستووەتەخوارێ.
پێش ئەوە حوسیەکان رایانگەیاندبوو کە مووشەکێکی بالستیکیان بە ناوی "بدر 1" بەرەو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی جیزان تەقاندووە.
بەپێی هەواڵی راگەیەنەکانی عەرەبستان، فرۆکە شەرکەرەکانی هاوپەیمانی عەرەبی رۆژی رابردوو توانیویانە چەندین سەکۆی هاوشیتنی مووشەکی حوسیەکان لەناو بەرن.
چەکدارانی حوسی کە سەر بە رژیمی ئێرانن تا ئێستا زۆر جار مووشکەیان گرتووەتە خاکی عەرەبستان.