بەهۆی دەسترێ دەسترێژی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم کۆڵبەرێکی خەڵکی ورمێ گیانی دا.
بەهۆی دەسترێ دەسترێژی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم کۆڵبەرێکی خەڵکی ورمێ گیانی دا.
بەپێی هەواڵ، رۆژی یەکشەمە 30ی بانەمەری 1397، کۆڵبەرێکی خەڵکی ورمێ بەناوی مەیسەم عەموویی خێزاندار و خاوەن سێ منداڵی کچ، لە بەرزاییەکانی کێلەشینی شاری شنۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی رژیمی ئێران گیانی لەدەست داو تەرتەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی ئاشتی، شاری سۆران لە هەرێمی کوردستان گوازراوەتەوە.
هەروەها ئێوارەی ڕۆژی شەممە 29ی بانەمەڕ، هێزە داگیرکەرەکانی رژیمی ئێران لە سنوری کانیخوای شاری پیرانشار تەقەیان لە کاروانی کۆلبەران کرد کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “عەلی حەسەنزادە” تەمەن 47 ساڵ بریندار بووە.
بەپێی هەواڵەکان ئێوارەی رۆژی شەممە هێزە تاوانکارەکانی رژیم لە گوندەکانی مێرائاوا و خێوەتگە دەستیان بەسەر زیاتر لە 350 سەر ئەسبی کاسبکاراندا گرتووەو دەستڕێژیان لێ کردوون و ژمارەیەکی زۆریان لەو ئەسبانە کوشتووەو دوای ئەوە دەستیان بەسەر کۆمەڵێکی زۆر لە کەل و پەلی کاسبکاراندا گرتووە.
ئەم تاوانانەی هێزەکانی رژیم درێژەی سیاسەتی کوشتن و قڕ کردنی خەڵکی کوردستانە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە.