پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادی راپەرینە مەزنەکەی کوردستانی عێراق بەرز و بەرێز بێ

یادی راپەرینە مەزنەکەی کوردستانی عێراق بەرز و بەرێز بێ

لەسەرودەمی بەهاری ساڵێ‌ 1991 خەڵکی کوردستانی عێراق لە خرۆشانێکی کەم وێنە دا لە دژی زوڵم و زۆردارییەکانی رژیمی بەعسی رووخاو رژانە سەرشەقام و بە هاوکاری حیزب و لایەنە تێکۆشەرەکانی کوردستان توانیان لە ماوەێکی کەم دا هێزی داپلۆسێنەری رژیمی سەدام حوسێن لە خاکی هەرێمی کوردستان راماڵن و شارەکانی کوردستان کۆنترۆڵ بکەن. ئەو راپەرینە مەزنە سەرەتای وەدی هاتنی ئالوگۆری قوڵ و بەرچاو لە چوارچێوەی وەدی هاتنی ماف و ویست و داواکارییەکانی گەلی کورد لە کوردستانی عێراق بوو. هەر چەند لە دوای ئەوە، کارەساتی کۆرەو و ئاوارەیی رووی لە دانیشتووانی کوردستان کرد بەلام ئەوەش بوو بە هۆی راکێشرانی سەرەنجی بیروڕای...

لەسەرودەمی بەهاری  ساڵێ‌ 1991 خەڵکی کوردستانی عێراق لە خرۆشانێکی کەم وێنە دا لە دژی زوڵم و زۆردارییەکانی رژیمی بەعسی رووخاو رژانە سەرشەقام و بە هاوکاری  حیزب و لایەنە تێکۆشەرەکانی کوردستان توانیان لە ماوەێکی کەم دا هێزی داپلۆسێنەری رژیمی سەدام حوسێن لە خاکی هەرێمی کوردستان راماڵن و شارەکانی کوردستان کۆنترۆڵ بکەن. ئەو راپەرینە مەزنە سەرەتای وەدی هاتنی ئالوگۆری  قوڵ و بەرچاو لە چوارچێوەی وەدی هاتنی ماف و ویست و داواکارییەکانی گەلی کورد لە کوردستانی عێراق بوو. هەر چەند لە دوای ئەوە، کارەساتی کۆرەو و ئاوارەیی رووی لە دانیشتووانی کوردستان کرد بەلام ئەوەش بوو بە هۆی راکێشرانی سەرەنجی بیروڕای نێونەتەوەیی و لە پاش چەسپانی هێلی دژە فڕین و پشتیوانیە نێونەتەوەییەکان کورد توانی لە پاش ساڵیانێکی درێژ کۆتایی بە ستەمی رژیمی بەعس بێنێ‌ و بتوانێ‌ بناغەکانی حکوومەتێکی خۆبەرێوەبەری دابمەزرێنێ‌.

هەموو ئەو دەسکەوتە پڕبایەخانە بە دانی قوربانی و تێپەرین بە ناخۆشترین ساتەکان و بینینی دەیان وێنەی مەرگەسات و قۆناغی تاقەت پرۆکێن وەدی هات و جێگەی خۆیەتی ئەو رۆژانە هەرگیز لە بیر و یادی هیچ تاکێکی کورد نەچنەوە و ببنە مایەی دەرس لێوەرگرتن و بەهیز کردنی ئیرادە بۆ دەست خستنی دەسکەوت و هەنگاوی گەورەتر لە چوارچێوەی قازانجەکانی خەڵکی کوردستان و پاراستنی هەموو ئەو رەنج و فیداکارییانە و هەروەها ئۆقرەیی و هێمنی و گەشەسەندن و دامەزراویی هەرێمی کوردستان بە ئەرکی خۆیان بزانن. 

هەم ئەوانەی لە بازنەی دەسەلات و حکوومەت دان و هەم هاوەڵاتیانی نیشتمانپەروەر بەو پەڕی لە خۆبردوویی و دڵسۆزی بۆ نیشتمان و بە لەیاد نەکردنی هەموو ئەو ئازار و خوێن و قوربانیانە هەنگاو بۆ باشتر کردنی هەرێمی کوردستان و دوورخستنەوەی مەترسیەکان بنێن و هەنگاوەکان بەرەو فەراهەم کردنی ئاسایش و خۆشگوزەرانی و پێش کەوتن و دیاربوونی کوردستان بێ و کورت کردنی دەستی پیسی رژیمە دیکتاتۆرەکان بە تایبەت رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی لەکاروباری هەرێمی کوردستان بێ.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لە هەموو کات بە پێی بەرپرسیارەتیە مێژووییە نەتەوەییەکانی لەهەمبەر دۆزی رەوای کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان جوڵاوەتەوە و بە پراکیتک و بە شاهیدی هاونیشتمانیان لە هەموو سات و کاتە پێویستەکان یار و هاوکاری خەباتی بەشەکانی کوردستان بووە و  لە جەریانی راپەرینی باشووری کوردستانیش دەورێکی یەکجار قارەمانانە و کاریگەری بینی و ئەگەر هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات پێشی بەو هێزە پشتیوانیەی کە لەشاری کۆیە وەرێکەوتبوو بۆ یارمەتی دانی فیرقەی چوارقورنە نەگرتبایە دیار نەدەبوو چارەنووسی راپەرین بەرەو کوێ دەرۆیشت و یان خود رێژەی قوربانیان چەندە بەرز دەبوویەوە. هەر بەو هەست بە بەرپرسایەتی کردنە و بڕوا بە خەباتی شۆرشگێرانە لە بەرانبەر ستەمگەران لە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان دەروانێ‌ و داوا دەکات بە هەست بە بەرپرسیارەتی هەمە لایەنە، قەیران و کۆسپەکان، یەک لەدوای یەک چارەسەر بکرێن و مەترسیەکان لە هەرێمی کوردستان دوور بخرێنەوە. 

پێویستە ئەو یادە بکرێتە  هاندەر بۆ پتەوکردنی ریزەکانمان و مایەی پێکهێنانی ئەزموونێکی سەرکەوتوو و دیار لە ئاستی ناوچەکە و جیهاندا  و هەروەها هەرێمی کوردستانی عێراق بە و سەنگ و قورساییەی ئێستای لە پێش چاوی جیهان رابگیرێ‌ و کەس خۆی بێ پشک نەزانێ‌ لە راگرتن و پێش خستنی ئەو ئەزموونەی کە بە پێش خستنی دۆزی رەوای کورد بە گشتی دەزاندرێ. 

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وەک چۆن لە بەرانبەر رژیمی سەرەرۆی ئاخوندی بەوپەری توانای لە تێکۆشاندایەو شیعاری مەرگ و روخانی رژیمی ئاخوندی بەرز کردۆتەوەو هەر جۆرە دانیشتنێک لەگەڵ ئاخوندانی ستەمگەر رەد دەکاتەوە یارمەتی دانی برا و خوشکانی لە بەشەکانی تری کوردستانیشی هەمیشە بەئەرکی خۆی زانیوە و هەر لەو سۆنگەوە ، لە راپەرینی ساڵی 91 ی کوردستانی عێراق وەک  ئەرکێکی ئازادیخوازانە، بەشداری چالاکانەی کرد و گەورەترین زەربەی لە رژیمی بەعس وەشاند و لەو پێناوەشدا پێشمەرگەیەکی قارەمان  بە ناوی شەهید مریەم قادی لە دەفتەری سەروەرانی خۆی دا تۆمار کرد.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران ئەو یادە گرینگ و پڕ بایەخە لە سەرجەم خەڵکی کوردستان پیرۆز دەکات و هیوادارە یادەکانی ئەو قۆناغە پڕ لە ئازار و شادییە ببێتە هەوێن بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان و تەبایی و پێش خستنی دیموکراسی و خوشگوزەرانی لە هەرێمی کوردستان. سڵاو لە روحی پاکی شەهید مریەم قادری و هەموو شەهیدانی راپەرین و رێگەی ئازادی کوردستان.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران 

5/3/2016

 


8 ساڵ و 8 مانگ و 15 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی راپەرینە مەزنەکەی کوردستانی عێراق بەرز و بەرێز بێ

یادی راپەرینە مەزنەکەی کوردستانی عێراق بەرز و بەرێز بێ

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران