لەسەردەمی دەسەڵاتی باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری پێشوی ئامریکا، بۆ یەکەمجار و لەساڵی ٢٠ ١٥ دا رژیمی ئێران لەگەڵ وڵاتانی 1+5 رێکەوت و لەپاش چەندین جار دانیشتن و
لەسەردەمی دەسەڵاتی باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری پێشوی ئامریکا، بۆ یەکەمجار و لەساڵی ٢٠ ١٥ دا رژیمی ئێران لەگەڵ وڵاتانی 1+5 رێکەوت و لەپاش چەندین جار دانیشتن و وتووێژ ، دەرئەنجامەکەی بەرجام لەدایک بوو. بەپێی ئەو رێکەوتننامەیە توانای سەربازی رژیم و بەرنامە ئەتۆمیەکانی راگیران و لە بەرانبەردا وڵاتی ئامریکا ١٦٠ ملیارد دۆلاری داهاتی بلۆکەکراو دایەوە بە رژیمی ئێران.
دوابەدوای کۆتای هاتنی دەسەڵاتی ئۆباماو دەست بەکاربونی دۆناڵد ترامپ وەک سەرۆکی نوێی ئامریکا، دژایەتی و رەخنەو گازندەکانی ترامپ لەو رێکەوتننامەیە دەستی پێکرد و ترامپ ئەو رێکەوتننامەیەی وەک خراپترین رێکەوتننامە هەژمار کرد. لەلایەکی دیکەشەوە بەهۆی بەرفراوانتر بونەوەی دەستێوەردانەکانی رژیم لە وڵاتان و بەردەوامی لەسەر دروستکردن و هاوکاری گروپە ترۆریستیەکان و بەرفراوان بونی پێشێلکارییەکانی و جموجۆڵە شەرئەنگێزیەکانی لە ناوچەکەو جیهاندا، هەموو ئەمانە هێندەی تر ترامپی توڕە کرد و لە کۆتایدا بریارێکی مێژوویی و گرینگی دەرکرد. بریاری کشانەوەی ئامریکا لە بەرجام و رێکەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ رژیمی ئێران لە رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ١٩ی بانەمەری ١٣٩٧، لەسەر ئاستی جیهانیدا زۆرترین باس و خواسی بەدواوە هات. زۆرێک لە وڵاتانی رۆژئاوایی و ئوروپایی و عەرەبی و وڵاتی تورکیا... پشتیوانی و خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەو بریارە مێژووییە دەربری، هاوکات رەخنەو تورەیی هێندێک وڵاتی دیکەی ئوروپایی و روسیا و خودی رژیمی بەدواوە هات.
لەدوای رێکەوتننامەی بەرجام و پێدانی ئەو برە پوڵە زۆرە لەلایەن دەسەڵاتی ئۆباماوە، بارودۆخی رژیم بەلایەنی باشیدابوو لەرووی بەهێزکردنی گرووپە تیرۆریستیەکان و هەروەها بووەهۆی بەرفراوانتر بونی دەسەڵات و هژمونی رژیم بۆ دەست تێوەردان لە وڵاتانی خاوەرمیانەو بەرفراوانتربونی گێرەشێوێنیەکانی لە ناوچەکەدا. بەکۆتایی هاتنی ئەو رێکەوتننامەیە زیانێکی گەورە لە رژیمی ئێران کەوت، ئەم رێکەوتنە پایەکانی رژیمی هەژاند و دەسەڵاتی لەگەڵ کۆمەڵێک قەیرانی ئەژنۆ شکێنی روبەروی کردۆتەوە و دەکات. لەدوای دەرکردنی بریاری کشانەوە و وەگەرخستنەوەی ئابلۆقەکان لەسەر رژیم لەلایەن ترامپەوە، وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا ماوەی ١٨٠ رۆژی دیاریکرد بۆ وڵاتانی ئوروپای تا دامەزراوەو کۆمپانیا تیجارەتیەکانیان لە وڵاتی ئێراندا بێننە دەرێ، لەدوای ئەو بریارەوە زۆرێک لە وڵاتان هەستاون بە عەمەلی کردنی ئەو بریارە و کشاندنەوەی رێکخراوە تیجاریەکانیان لە ئێراندا.
یەکەم، شیرکەتی نەوت و گازی تۆتاڵی فەرانسەیی، دوابەدوای بریارەکەی ترامپ ئەم شیرکەتە بریاریدا کە پرۆژەی دۆزینەوەی گازی پارسی باشوور لەگەڵ رژیم راگرێت.
دووەم. شیرکەتی دنیلی ئیتاڵی، ئەم شیرکەتە تایبەتە بە دروستکردنی پۆڵای ئیتاڵی، لەساڵی ٢٠ ١٦ دا رێکەوتننامەی بازرگانی بەبری 5.7 میلیارد دولاری لەگەڵ رژیم ئیمزا کردووە.
سێیەم، شیرکەتی ساگای نۆروێژی، ئەم شیرکەتە تایبەتە بە دروستکردنی وزەی خۆر، لەساڵی ٢٠ ١٧ رێکەوتننامەیەکی بەبری 2.5 میلیارد یۆرۆ لەگەڵ شیرکەتی بەرهەمهێنەرانی وزەی بێ مەترسی رژیمدا مۆر کردووە بۆ ماوەی پێنج ساڵ.
چوارەم، شیرکەتی ئێرباسی ئوروپی، لەساڵی ٢٠ ١٦ دا رێکەوتنێکی لەگەڵ رژیم ئیمزا کردووە بۆ پێدانی ١٠ ٠ فرۆکەی نەفەر هەڵگر، بەڵام تەنیا ٣ فرۆکەی نەفەر هەڵگری بە رژیم داوە.
پێنجەم، شیرکەتی ئانی ئیتاڵی، لە ژوئەنی ٢٠ ١٧ دا رێکەوتننامەی لەگەڵ رژیم ئیمزا کردووە.
شەشەم، شیرکەتی کەشتیوانی مەرسەکی دانمارکی.
حەوتەم، شیرکەتی ئەلیانسی چەند نەتەوەیی، کە تایبەتە بە پێداویستی بیمە و دەفتەری ناوەندی لە شاری مونیخی ئاڵمانە.
ئەو شیرکەتانە لەدوای بریارەکەی ترامپ بریاریان داوە کە هەموو معامەلەیەکی تیجاریان لەگەڵ رژیم کۆتایی پێ بێنن.
دۆخی رژیم رۆژ بەرۆژ بەرەو خراپی و قەیرانی زیاتر مل دەنێت و قۆناغی دارمانی جومگەکانی ئابووری رژیم دەستی پێکردووە.
هاوکات لەگەڵ ئەو نەهامەتیە دەرەکیانەی بەرۆکی ئاخوندانی گرتووە، کێشمەکێش و شەری باڵەکانی رژیمیش یەکێکی دیکەیە لە نەهامەتیەکانی کە بەرۆکی ئاخوندانی گرتووە و هەروەها راپەرین و نارەزایەتیەکانیش بەردەوام روو لە زیاد بوون و پەرەسەندندان.
سەردەمی کوێخایەتی رژیم لە هێندیک لە وڵاتانی ناوچەکە بەرەو کوتاییە و جموجۆڵەکانی لە ناوچەکەدا رو لە لاوازییەو ئەم قۆناغەی ئێستا بەدڵی ئاخوندان نیە و بە هەموو پێوەرێک نیشانەکانی رووخانی رژیم زیاتر خۆ دەنوێنن.