پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

مایک پەمپیۆ ستراتژی نوێی ئەمریکا دژ بە رژیمی ئێرانی راگەیاند

مایک پەمپیۆ ستراتژی نوێی ئەمریکا دژ بە رژیمی ئێرانی راگەیاند

مایک پەمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ستراتژی نوێی وەلاتەکەی دژ بە رژیمی ئێران راگەیاند.

 مایک پەمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ستراتژی نوێی وەلاتەکەی دژ بە رژیمی ئێران راگەیاند.

رۆژی دووشەممە مایک پەمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی دۆناڵد ترامپ لە بەرجام کشایەوە بۆ ئەوەی ئاسایشی ئەمریکا بپارێزێ. هەل رەخسان بۆ سەرمایەی دیکتاتۆرەکانی ئێران ئیتر بەسە. چیتر قەبووڵی ناکەین مووشەکەکان لە ریاز بێنەخوارێ.

بەرجام تەنیا توانی توانای مووشەکی رژیمی ئێران بەهێز بکات. رژیمی ئێران بەرنامەی نهێنی هەبووە و بە نیەتی خراپ چووە نێو وتووێژەکان. قیەکانی ئەو رژیمە کە بە دوای بۆمبی ناوکەییەوە نەبووە، گاڵتەجارانەیە. 

بەرجام رێگەی دا کە رژیمی ئێران تێکرای ئەو پووڵانەی دەستی کەوتووبوو بۆ هێزە نیابەتیەکان لەوانە حیزبوڵا و حەماس بنێرێ. قاسم سلیمانی پووڵەکانی بەرجامی بۆ خوێنرێژی بەکار هێنا.

ئەو بیرکرنەوەی کە بەرجام بتوانێ‌ ئارامی لەگەڵ خۆی بێنێ هەڵەیە. جان کری وتی لەگەڵ بەرجام دۆخی رۆژهەلاتی ناوەراست باشتر دەبێ. ئایا ئێستا بەبوونی دەستێوەردانەکانی رژیمی ئێران رۆژهەلاتی ناوەراست باشتر بووە؟ سوپای پاسداران لە سوریە کوشتارگای وەرێ خستووە. 6 ملوێن کەس لە ناوخۆی سوریە ئاوارە بوون و 5 ملوێن کەس لە دەرەوەی سوریە دەژین. لە عێراق تاقمی چەکداری سازداوە کە شەری هێزە کوردیەکانیان کردووە. لە یەمەن دەستێوەردانەکانی رژیمی ئێران برسیەتی بۆ خەڵکی ئەو وەلاتە هێناوە. ئەوانە هەمووی لەدوای بەرجام بووە.

ناوبراو هەروەها وتی: گەورەترین رێبەرانی ئەلقاعیدە لە تارانن. رژیمی ئێران هەوڵدەدا سنوورەکانی خۆی بگەیەنێتە دەریای ناوەراست "مەدیتەرانە".

بەرنامەی بەرجام پاوانخوازی و دەستێوەردانی رژیمی ئێرانی کونترۆڵ نەکرد. بە لوتفی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، گەمارۆکانمان دژ بە رژیمی ئێران پەرەپێدا. رژیمی ئێران دەبێ بزانێ‌ سەرەتای کارە. ئەو گەمارۆیانە بێ پێشوونەترین گەمارۆکانی مێژوو دەبن.

من لەگەڵ وەزارەتی بەرگری و هاوبەشە ناوچەییەکان کار دەکەم بۆ ئەوەی بەر بە دەستدرێژیە ناوچەییەکانی رژیمی ئێران بگرین. بەر بە چالاکیە سایبەریەکانی ئەو رژیمە بگرین. بە دوای هێزە نیابەتیەکانی رژیمی ئێران لە سەرانسەری جیهان دەگەرین و لەناویان دەبەین.

دەبێ مافی مرۆڤی هەموو خەڵکی ئێران بپارێزرێ. نابێ ئەو رژیمە سەرمایەی خەڵکی ئێران بەفیرۆ بدات. هەڵسوکەوتی رژیمی ئێران دەبێ لەژێر چاودێریدا بێ. خەڵکی ئێران لە رژیمی دەسەڵاتدار نیگەران و ساردن. رۆژانە نارەزایەتی و مانگرتن لە ئارادایە. نرخی ریاڵ بەردەوام لە دابەزیندایە. گەندەڵی توند لە ئێران بوونی هەیە. رژیمی ئێران لە خەڵکی خۆی دەترسێ و خەڵکی ئێران زۆر توورەن. خەڵکی ئێران ئازادیان دەوێ. رژیمی ئێران لە نارەزایەتی خەڵک دەترسێ. زۆرێک زیندانین. سەرانی رژیمی ئێران لە ژنانی ئێران دەترسن.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها رایگەیاند کە:

رژیمی ئێران دەبێ رێگە بدا بە پشکێنەران پشکنین بۆ هەموو بنکەکان بکەن. 

دەبێ بەرنامەی مووشەکی ئێران کۆکرێتەوە.

دەبێ هەموو ئەو کەسانەی لە ئێران بە تۆمەتی گاڵتەجارانە دیلن ئازاد بکرێن.

رژیمی ئێران دەبێ سەربەخۆیی عێراق بە فەرمی بناسێ و دەستێوەردان لەو وەڵاتەدا نەکا.

دەبێ رژیمی ئێران هەموو هێزەکانی خۆی لە سوریە بەرێتە دەرەوە.

ئەو رژیمە دەبێ کۆتایی بێنێ بە هاوکاری کردنی چەکدارانی حوسی.

هێزی قودس لە سەرانسەری جیهان بشێوی دەنێتەوە و دەبێ کۆتایی بە دەستێوەردان لە سەرانسەری جیهان بێنێ.

ئەمریکا ئامادەیە هاوکاری خەڵکی ئێران بکات.

ئێمە داوا لە هەموو هاوپەیمانەکانمان دەکەین دژ بە رژیمی ئێران لەگەڵمان بن. ئێمە پێشوازی دەکەین لە هەر وەڵاتێک کە لە تیرۆریزم، مووشەکەکان و توندوتیژی رژیمی ئێران بێزارە.

ئێمە دەمانەوێ مەترسی ناوکەیی رژیمی ئێران و دەستێوەردانەکان لەناو بەرین.

ساڵی داهاتوو 40مین ساڵیادی شۆرشە. رژیمی ئێران مردن لە خۆرهەڵاتی ناوەراست و ئێران بەرهەم دێنێ. لاوانی ئێران دڵساردن. ئەوان ناتوانن لەگەڵ سەدەی 21 خۆ بگونجێنن. خامنەیی تا ئەبەد زیندوو نابێ. خەڵکی ئێران دەسەڵاتی دیکتاتۆر تەحەمول ناکا. خەڵکی ئێران ئەزموونی زۆرترین سەرکوتیان هەیە.

ئەمریکا ئاگاداری ناوەرۆکی ئەو رژیمەیە. ئێمە بە دوای قازانجی خەڵکی ئێرانەوەین نەک رژیمی ئێران.

ئێمە هاوئاهەنگی خۆمان لەگەڵ خەڵکی ئێران رادەگەیەنین. خەڵکیئێران دەیەوێوەلاتەکەی ومێژوووفەرهەنگی وەرگرێتەوە.


6 ساڵ و 6 مانگ و 2 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مایک پەمپیۆ ستراتژی نوێی ئەمریکا دژ بە رژیمی ئێرانی راگەیاند

مایک پەمپیۆ ستراتژی نوێی ئەمریکا دژ بە رژیمی ئێرانی راگەیاند

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران