ئاخوند "غوڵامڕەزا حەسەنی" یەکێک لە مۆرە تاوانکار و دژە کوردەکانی رژیم لە کوردستان، مرد.
ئاخوند "غوڵامڕەزا حەسەنی" یەکێک لە مۆرە تاوانکار و دژە کوردەکانی رژیم لە کوردستان، مرد.
ئاخوندی جینایەتکار "غوڵامڕەزا حەسەنی" ناسراو بە "مەلا حەسەنی" لە تەمەنی ٩١ ساڵێدا لە شاری ورمێ مرد.
ئاخوند حەسەنی، هەتا پۆلی شەشەم دەرسی خوێندووە و دواتر لە حەوزەی "علمیە قم" لە لای ئاخوند شەریعەتمەداری دەرسی ئایینی دەخوێنێت و پلەی "ئاخوند"ـی پێ دەدرێت.
ئاخوندی حەسەنی خوێنڕێژ، لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران بە فەرمی وەک نوێنەری ئاخوندی جەلاد خومەینی بۆ پارێزگای ورمێ دیاری کرا و وەک ئاخوندێکی ئایینیی ـ سیاسی تێکەڵاو بە بیری دواکەوتووانەی خومەینی لە کوردستاندا دەستی بە شەڕ و ئاژاوەنانەوە کرد و دەیان لاوی کورد بە دەستی ناوبراوەوە خوێنیان ڕژا.
ئاخوندی جەلاد حەسەنی یەکێک لەو کەسانە بووە کە ڕۆڵێکی سەرەکی لە پەلاماردانی کوردستاندا هەبوو و لە پەلامار بۆ سەر گوندی قاڕنێ و قەڵاتانی سەر بە شاری نەغەدە دەیان هاونیشتمانیی کوردی بەو پەری درندەیی شەهید کرد تەنیا لەبەر ئەوەی کورد بوون.
دوای مردنی ئەو تاوانبارە هەواڵدەریی حکومەتی "فارس" لەبارەی کەسایەتی حەسەنیەوە نووسی: "لە دانیشتنی ئەندامانی هەیئەتی دەوڵەتی ئێران. "نیشانی دەرەجە یەکی بوێری" لە ئەحمەدی نژاد وەرگرت. ئەم نیشانە بەهۆی ڕابردووی حەسەنی پێش لە شۆڕشی ٥٧، خەبات لە دژی کورد و شەڕی ئێران و عێراق بووە".