بەبۆنەی یادی نۆیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند قادر عەبدوڵڵازادە ناسراوبة (قالەمەڕە)، بەرز ڕاگیرا.
بەبۆنەی یادی نۆیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند قادر عەبدوڵڵازادە ناسراوبة (قالەمەڕە)، بەرز ڕاگیرا.
بەپێی هەواڵ، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٣١ی بانەمەڕ، بنکەی فەرهەنگی و هونەری زیرەک، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵک، هونەرمەندان، شاعێران، نووسەران لە پارکی حەسەن زیرەک و لەسەر گڵکۆی هونەرمەند قالەمەڕە، یادی ئەو هونەرمەندە شمشاڵژەنەی کوردستانیان بەرز راگرت.
بەوبۆنەوە سووسەن حەسەنزادە، بەرپرسی بنکەی فەرهەنگی_هونەری زیرەک، پەیامێکی پێشکەش کرد و یاد و بیروەری ئەو هونەرمەندە کۆچکردووەی بەرز نرخاند.
هەروەها کۆمەڵێک شاعیر و نووسەر و ئەدیبی وەک: ڕەسووڵ چووپانی (شوانە) بە هۆنینەوە شێعر، حەسەن کەریمیان، مستەفا ئیلخانیزادە، بە پێشکەشکردنی وتار، عوسمانە سوور بە نەرمەنەی، عەلی فروتەن بە حەیران، ئیحسان زیرەک بە گۆرانی، رێورەسمەکەیان دەوڵەمەند کرد.
ئەو هونەرمەندە کوردە، یەکێک لە شمشاڵژەنە ناودارەکان بوو کە لە ٢٠ وڵاتی جیهان لە فێستیڤاڵ و کۆنسێرتەکاندا بەشداری کردبوو.
هونەرمەندی شمشاڵژەن "قالەمەڕە"، لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشییەکی درێژخایەن لە ماڵی خۆی لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.
شایانی باسە ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی فەرهەنگدۆستی شاری بۆکان، مەهاباد، سەقز، مەریوان، بانە، سلێمانی و سەردەشت لە رێورەسمی نۆیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی قارلەمەرەدا بەشدار بوون.