لەرێکەوتی ۱۰بانەمەری ۱۳۹·بڕیاری فیلتەری تلگرام لە لایەن دادسەرای کلتور و میدیای تارانەوە راگەیەندرا.
لەرێکەوتی ۱۰بانەمەری ۱۳۹·بڕیاری فیلتەری تلگرام لە لایەن دادسەرای کلتور و میدیای تارانەوە راگەیەندرا.
بە پێی راپۆڕتی هەواڵدەری دەزگای قەزایی رژیمی ئێران هەموو کومپانیای موخابراتی ئێران دەبێت لە رێکەوتی ۱۰بانەمەر ئەم بڕیارە جێبەجێ بکەن.
دەزگای قەزایی رژیم لە چەند خاڵدا بیانووی خۆی بۆ دەرکردنی بریاری داخستنی تلگرام خستووەتە روو کە بریتین لە:
۱- یەکگرتوویی خەڵک هەڵدەوەشێنێتەوە.
۲-جیاوازی و کێشە دەخاتە نێوان چین وتوێژەکانی کۆمەڵگا.
۳- یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی داخستنی تلگرام بۆ پەروەردەکردن و هەماهەنگ کردنی گروپە تروریستیەکان ناو براوە کە بە کەڵک وەرگرتن لە تلگرام گروپی تروریستی وەکوو داعش توانی هێرش بکاتە سەر مەجلیسی رژیم.
٤- تلگرام بە هۆکارێکی گرینگ بۆ زەربەدان لە ئابووری وەلات زانراوە .
٥-تەبلیغ دژ بە نیزام
٦-دژایەتی کردن لەگەڵ دینی ئیسلام
بەڵام فیلتەری تلگرام تاچەند کاریگەر بوە بۆ وازهێنانی خەڵک لە تلگرام ؟
بریاری فیلتەر کردنی تلگرام لە ئێران هەر زوو نارەزایەتی ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی بە دوای خۆیدا هێناو زۆر کەسایەتی و چالاکی مەدەنی و هونەرمەندان و کەسایەتیە سیاسیەکان و هەتا ژمارەیەکی بەرچاو لە نوێنەرانی مەجلیسی رژیمەوە رەت کرایەوە.
بەپێی سەرچاوەکان لە دوای بریارەکەی دەزگای قەزایی رژیم بە کارهێنانی ئەو بەرنامەیە دوو هێندە زیادی کردووە و بەکارهێنەران بە کەڵک وەرگرتن لە فیلتەر شکێن بە ئاسانی ئەو بەرنامە پەیامنێرە لەلایەن بەکارهێنەرانیەوە بە کار دەهێندرێ، جوێ لە هەندێ بەرپرس و مودەزگای حکومەتی کە کاناڵ و گروپەکانی خۆیان داخستووە.
ماوەیەک لەوە پێشیش وڵاتی روسیە هەوڵی فیلتەر کردنی تلگرامی دا بەڵام ئەویش سەرکەوتوو نەبوو، بەپێی وتەی پاوڵ دوروف خاوەنی تلگرام، تا دوو سێ مانگی داهاتوو، هیچ وڵاتێک ناتوانێت تلگرام فیلتەر کات.
رژیمی گەندەڵ و دیکتاتۆری دەسەڵاتداری ئێران هەوڵی دا بە داخستنی تلگرام راپەرین و نارەزایەتی جەماوەری لە دژی دەسەڵاتەکەی کەم کاتەوە، بەڵام وێرای شکست هێنانی لە فیلتەرکردنی ئەو بەرنامەیە، نارەزایەتیەکان رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر پەرەدەستێنن و لە ئێستادا رۆژانە مانگرتن، نارەزایەتی و راپەرین لە دژی دەسەڵاتەکەیان بەرێوەدەچێ.
جەماوەری ئێران ئەگەر چی بەبوونی تۆرەکۆمەڵایەتیەکان و بەرنامە پەیامنێریەکان زیاتر دەتوانن هاوئاهەنگ بن، بەڵام شۆرش و راپەرینە جەماوەریەکان وەها شکڵی گرتووە کە تازە رژیم ناتوانێ رێگەی پێ بگرێ و جەماوەری نارازی ئێرانیش خوازیاری گۆرینی تەواویەتی سیستەمی سیاسی وەڵاتن و بەو پێیە ئاخوندان بە کۆتایی خەت گەیشتوون.