ئانتۆنیو گۆتێرێز سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان خوازایی چەکداماڵینی حیزبوڵلای لوبنان بوو و وتی: ئەو گرووپە دەبێ چالاکیە نیزامیەکانی خۆی لە لوبنان و لە دەرەوەی لوبنانیش وەک سوریا کۆتایی پێ بێنێ. حیزبوڵڵای لوبنان بە کردەوەکانی خۆی، بڕیارنامەی ساڵی ٢٠ ٠ ٤ی شۆرای ئەمنییەت و ڕێککەوتننامەی (تائێف) پێشێل دەکات.بڕیارنامەی ساڵی ٢٠ ٠ ٤ی زایینی، سەبارەت بە چەککردنی هەموو میلیشیاکانی لوبنان و ڕێککەوتننامەی تائیفیش، کۆتایی بە شەڕی نێوخۆیی ١٥ ساڵەی لوبنان هێنا. گۆتێریز دەلێ: "لە وڵاتێکی دێموکراتدا، ئەوە ناتەبایییەکی گەورەیە، کە حیزبێکی سیاسی باڵی میلیشیایی هەبێت، باڵێک کە پێبەندی یاسا دێموکراتیکەکانی وڵاتەکەیان نین، بەڵام ئەو توانایییەیان هەیە، کە بەردەوام وڵاتەکەیان تووشی بشێوی و شەڕ بکەن". رێژیمی ئێران سەرەکیترین پاڵپشت و پشتیوانی حیزبوڵڵای لوبنانە، ئانتۆنیۆ گۆتێرێز بەبێ ئەوەی ناوی وڵاتێک بێنێت، داوای لە هەموو دنەدەران و پشتیوانانی حیزبوڵڵا کردووە، هەتا لە ڕاستای چەککردنی یەکجارەکی ئەو گرووپە، یارمەتیدەری حکوومەت و ئەرتەشی لوبنان بن.