بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان لە دوو مانگی رابردوودا لانیکەم ٢٢ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان یان لە ئاکامی ڕاوەدوونانی ئەو هێزانەدا
کوژران و برینداربوونی ٢٢ کۆڵبەر لە دوو مانگی ڕابردوو
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان لە دوو مانگی رابردوودا لانیکەم ٢٢ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان یان لە ئاکامی ڕاوەدوونانی ئەو هێزانەدا کوژراون و بریندار بوون. هەر لەو دوو مانگەدا ١١ کەس لە شوێنە جیاجیاکانی کوردستاندا بوونەتە قوربانیی تەقینەوەی مین و بەو هۆیە کوژراون یان بریندار و نقووستان بوون. لە دوو مانگی دەسپێکی ئەمساڵدا لانیکەم ٨٥ کەس لە کوردستان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و ئەمنیەتی بە دژی رژیمی ئێران گیراون، ١٧ کەس لەوان دادگایی و سزای زیندانیان بەسەردا سەپاون. هەروەها حوکمی ئێعدامی ٥ زیندانیی سیاسی و عەقیدەتیی کورد پشتڕاست کراوەتەوە و ٨ زیندانیی کوردیش ئێعدام کراون. خۆکوژییەکان بەهۆی بارودۆخی خراپی ڕووحی و ژیان لە کوردستان لە ماوەی ئەم دوو مانگەدا ٢٤ قوربانیی وەرگرتوە و دەیان کەسی دیکەش بە وەخت پێیان زانیون و لە مردن ڕزگاریان کردوون.