وەزارەتی خەزینەداری ئەمریکا رۆژی سێ شەممە 1ی جۆرزەدرانی 1397 پێنج کەس لە مۆرەکانی سەر بە سپای پاسدارانی بە لیستی رەشی تەحریمەکان زیاد کردووە. ناوی مۆرەکانی
وەزارەتی خەزینەداری ئەمریکا رۆژی سێ شەممە 1ی جۆرزەدرانی 1397 پێنج کەس لە مۆرەکانی سەر بە سپای پاسدارانی بە لیستی رەشی تەحریمەکان زیاد کردووە. ناوی مۆرەکانی سەر بە سپای پاسداران کە خراونەتە بەر گەمارۆ بریتین لە: ( مەهدی ئازەرپیشە، محەممەدئاغا جەعفەری، مەحمود باقری کازمئاوا، جەواد بوردبار شیرئامین، محەممەد عەلی حەدادنیژاد تارانی، بە پێی راگەیاندنی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ئەو کەسانە کەسانێکن کە زانستی پێوەندیدار بە موشەکی بالیستیکی چەکدارانی حوسی یەمەن پیش کەش دەکەن و بە نوێنەرایەتی هێزی قودسی سپای پاسداران ئەو چەکانەیان گواستۆتەوە بو یەمەن کە پێشتر لەو وەلاتە بوونیان نەبووە. وەزارەتی خەزینە داری رایگەیاند کە لەدوای تەحریمەکان دارایی ئەو کەسانە دەستی بەسەر دادەگیردرێ و ئەمریکاییەکان بە تەواوی لە موعامەلە لەگەل ئەو کەسانە قەدەغە دەکرێن.