رژیمی ئێران بە داهاتی رێکەوتنی ئەتۆمی پشتیوانی لە ترۆریستەکانی پەرە پیدا
سەناتۆر مارکۆ روبیو ئەندامی کومیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی مەجلیسی سەنای ئەمریکا لە پێش کەش کردنی ستراتژی نوێی ئەمریکا لە لایەن وەەزیری دەرەوەی
سەناتۆر مارکۆ روبیو ئەندامی کومیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی مەجلیسی سەنای ئەمریکا لە پێش کەش کردنی ستراتژی نوێی ئەمریکا لە لایەن وەەزیری دەرەوەی ئەمریکا پشتیوانی کرد و ووتی: مایک پەمپئۆ مافی ئەوەی هەیە کە داوای لە جیهانی شارستانیەت و بە تایبەتی هاوپەیمانەکانی ئەمریکا بکات کە فشارەکانیان دژی رژیمی ئێران بگەێننە لوتکەی خۆی. ناوبراو زیادی کرد: رژیمی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە داهاتی رێکەوتنی ئەتۆمی پشتیوانی لە ترۆریسم و دیکتاتۆریەتی ئەسەد لە سوریای پەرە پێداوە و لە وەدیهێنانی خەراپترین قەیرانی مرۆڤی و پەنابەری لە زەمانی شەری جیهانی دووهەمەوە شەریکە تاوانە. ناوبراو لە قسەگەلێکدا وریایی دا کە رێکەوتنێکی خەراپ لەگەڵ رژیمی ئێران دەتوانێ ببێتە هۆکاری روودانی شەڕ. ناوبراو هەروەها ووتی لە دوای چەند ساڵ پێدانی ئیمتیاز و کرانەوە لە لایەن دەولەتی پێشوی ئەمریکا کاتی ئەوە هاتووە لە بەرانبەر زیدەخوازییە ئەتۆمی و پشتیوانی لە ترۆریسمی رژیمی ئێران بوەستین.