وەزارەتی خەزینەداری ئەمریکا ناوی 9 کەس و شیرکەتی پیوەندیدار لەگەڵ رژیمی ئێرانی بە پێرستی گەمارۆکانی خۆی زیاد کرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری رۆیتەرز ئەو
وەزارەتی خەزینەداری ئەمریکا ناوی 9 کەس و شیرکەتی پیوەندیدار لەگەڵ رژیمی ئێرانی بە پێرستی گەمارۆکانی خۆی زیاد کرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری رۆیتەرز ئەو گەمارۆیانە شیرکەتە فرۆکەوانیەکانی ماهان ئێر و میعراج دەخاتە بەر گەمارۆ. ئەو کەس و شیرکەتانەی کەوتونەتە بەر گامارۆکان بریتین لە :
ئیرەجی رەونەقی، تورەجی زەنگەنە و گولنەهال یەگانە هاوەڵاتی ترکیا
شیرکەتەکان:
شیرکەتی لوجەستیک و خزمەتگەیاندنی هاواچیلیک لە تریکا بە هۆی ئەوەی کە لەگەڵ شیرکەتەکانی ماهان ئێر پێوەندیی هەیە
شیرکەتی فرۆکەوانی بلایر بە هۆی پێوەندیی بە شیرکەتی ماهان ئێر
شیرکەتی فرۆکەوانی دێنا بە هۆی پێوەندیی بە شیرکەتی میعراج ئیرەجی رەونەقی و تورەجی زەنگەنە
شیرکەتی فرۆکەوانی ئوتیک بە هۆی پێوەندیی بە ماهان
شیرکەتی هاواچیلیک بە هۆی پێوەندیی بە ماهان ئێر
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا هەروەها 31 فرۆکەی سەر بە شیرکەتەکانی ماهان، میعراج، کاسپیێن و پوویا ئێر بە پیرستی گەمارۆکانی زیاد کردووە.