دوو چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن دادگای رژیم لە شاری ورمێیەوە، بە ١٨ مانگ زیندان مەحکووم کران. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژی پێش،
دوو چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن دادگای رژیم لە شاری ورمێیەوە، بە ١٨ مانگ زیندان مەحکووم کران. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژی پێش، دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، حوکمی ١٨ مانگ زیندانی بە سەر دوو چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری بۆکان، بە ناوەکانی "جەعفەر ئەمینی" و "حامید سپهری"، سەپاند. ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، کە ئەندامی ئەنجومەنی "ژینگەپارێزی وڵاتـ"ـن، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠ ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان دەسبەسەر کران. ئەو دوو چالاکە ژینگەپارێزییە، کۆتایییەکانی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون. دادگای ئینقلابی شاری ورمێ ئەو دوو چالاکە ژینگەپارێزەی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە ١٨ مانگ زیندان مەحکووم کردووە.