هێزە ئەمنییەکانی رژێمی ئێران لە پارێزگای کرماشان دوو هاووڵاتیی کوردیان بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرد.
هێزە ئەمنییەکانی رژێمی ئێران لە پارێزگای کرماشان دوو هاووڵاتیی کوردیان بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرد.
سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان بەوە کردووە کە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئیدارەی ئیتلاعاتی جوانڕۆ هاووڵاتییەکی کوردیان بەناوی “عوسمان جەلالی“ دەستبەسەر کردووە بە تاوانی پێشینەی ئەندامەتی لە حزبێکی کوردستانی دژبەری رژیم، لە لایەکی دیکەوە، هاووڵاتییەکی خەلکی گەیلانی ڕۆژئاوا بە ناوی “مێهدی ئیمام عەباسی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری رژیمی ئێران دەستبەسەر کراوە. جێی باسە کە تا ئێستا چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوە نادیارە و نازانرێ کە لەکوێ ڕاگیراون. هەواڵدەری هەنگاو ئاماژەی بەوە کردووە کە لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”میلاد کاژی“ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.