بە پێی مەزەندە و لێکدانەوەی دامەزراوەی هەڵسەنگاندن و بەراوەردی سلامەت، لە هەر 100 ئیرانی دە کەس بەدەست نەخۆشی خەمۆکیەوە دەناڵێنن. وەڵاتی ئێران لەدوای وەڵاتانی
بە پێی مەزەندە و لێکدانەوەی دامەزراوەی هەڵسەنگاندن و بەراوەردی سلامەت، لە هەر 100 ئیرانی دە کەس بەدەست نەخۆشی خەمۆکیەوە دەناڵێنن. وەڵاتی ئێران لەدوای وەڵاتانی لیسۆتۆ و مەراکیش سێهەمین وەڵاتی خەمۆکی جیهانە . کۆمەڵناس و مامۆستاێکی زانستگا بە وتنی ئەوەی کە شادی و خوشی لە گەشەی ئابووری و کەمبوونەوەی خەسارەتە کۆمەلایەتیەکان کاریگەری هەیە دەلێ لە وەڵاتی ئیران هیچ جۆرە شادی و خۆشیەک بوونی نییە و پێکەنین لەو وەلاتە باری کردووە. ئەمانوڵلا قەرایی موقەدەم دەلێ: زۆر بە ئاشکرا دەبێ بلیێن خەڵکی ئێران شاد نین و وەڵاتی هیندستان لەگەڵ ئەوەش کە خەلکیکی هەژاری هەیە رێژەی خۆشی و شادی لە ئێران زیاترە. ناوبراو بە ئاماژە بە کاریگەری بێکاری لە سەر شادبوون دەلێ: کاتێک زیاتر لە 2 میلیۆن و 500 هەژار گەنج بیکارن سروشتیە کە ناتوانن شادمان بن. ناوبراو هەروەها باسی رێژەی بەرزی تەلاق و نەبوونی سەرەنج لەسەر هونەر لەکەمبوونەوەی شادی و خۆشی لە وەڵات کرد.