نوسەر,وەڕگێر,لێکۆڵەر و ڕۆژنامەوان و مامۆستای زانکۆ,ساڵی 1312 هەتاوی لە بنەماڵەیەکی زانا و نیشتمان پەروەر لە شاری مەهاباد چاوی بە جیهان کرایەوە. مامۆستا شەپۆل ک
نوسەر,وەڕگێر,لێکۆڵەر و ڕۆژنامەوان و مامۆستای زانکۆ,ساڵی 1312 هەتاوی لە بنەماڵەیەکی زانا و نیشتمان پەروەر لە شاری مەهاباد چاوی بە جیهان کرایەوە. مامۆستا شەپۆل کوڕی خوالێخۆشبو مەلا ئیبراهیم کوڕی عارفی ڕەبانی حاجی خەلیفە مەلامحەمەد بوو کە بە عالم و زانایەکی پسپۆڕ لە کاتی خۆی لە نێوان خەڵک بانگ و ئاوازەی هەبوو.مامۆستا شەپۆل لە مناڵیەوە بە داب و نەریتی قەدیمی کتێبە سەرەتایەکان وەک قورئانی پیرۆز لای بابی فێر بوو و پاشان لە حوجرە لای مەلایانی زانا علومی قەدیمی دینی تەواو کرد و پاشان هەر لە مەهاباد لای حاجی مەلاحوسێن مەجدی درێژەی بە خوێندن و تۆێژینەوە داوە.دوای تێپەڕ کردنی ئەم قۆناغانە ئیجازەی دەرس گوتنی وەرگرتوە و لە ساڵی 1335 هەتاوی بۆتە خەتیب و ئیمام جومعەی خانەقای نەهری و لە هەمان کاتدا بۆتە مودەریس لە مزگەوتی سوور.
مامۆستا شەپۆل وەک تەواوی کاتەکانی ژیانی تینوی فێر بوون بووە و ئەمەش بو بە هۆی ئەوەی کە شاری مەهاباد و دەرس گوتن لە مزگەوت جێ بهێڵێ و کۆچ بکات بۆ تاران و لەوێ درێژە بە خوێندن بدات.مامۆستا لە زانکۆی تاران درێژەی بە خوێندن داوەو قۆناغی دوکتوڕا و باڵا دوکتوڕای لەم زانکۆیە تەواو کردوە و پاشان بۆتە مامۆستای علومی قەزایی زانکۆی تاران.
مامۆستا شەپۆل ساڵی 1343 هاوکاری لەگەڵ ڕادیۆ کوردی تاران دەست پێ کردوە و چەندین وتار و نوسراوەی لە بابەت کوولتور و زمانی کوردی پێشکەش بە کۆمەڵگای کوردی کردوە و تا ساڵی 1391 هەتاوی لە ڕادیۆ کوردی تاران بەردەوام بووە.
مامۆستا جگە لە هاوکاری ڕادیۆ تاران بۆ پەرەدان بە کوولتور و خزمەت بە زمانی کوردی لە ساڵی 1347 بە هاوکاری مامۆستا جەمیل ڕۆژبەیانی و محەمەد سادقی موفتی زادە و مامۆستا سوارە ئیلخانی زادە و چەند کەسی دیکە کانونی زمانی کوردیان لە تاران دامەزراند.
مامۆستا شەپۆل وەک ئاواتێک بۆ دەرخستنی گۆڤارێک بە زمانی زگماک توانی لە ساڵی 13 دوای فەراز و نەشێوێکی زۆر گۆڤاری ((گرشەی کوردستان)) دامەزرێنێ و لە نۆ مانگدا 9 ژمارەی ئەم گۆڤارەی وەدەر خست و ئەم ئاواتەشی بە ئارمانج گەیاند.
مامۆستا شەپۆل 35 بەرهەمی لە چاپ دراوی هەیە کە هەر یەک لەم بەرهەمانە گەنجینەیەکی تایبەتن و بوونە مایەی دەوڵەمەندی هەرە زیاتری کتێبخانەی کوردی.
چەند بەرهەمی مامۆستا کە دەبێ ئاماژەیان پێ بکرێ بریتینن لە:
1-وەڕگێرانی قورئانی پیرۆز بە زمانی کوردی
2-ڕاپەڕینی ژەنڕاڵ مستەفا بارزانی رابەری کابیری کورد
3-گەنجینەی فەرهەنگ و زانست
4-زانایانی کورد
5-کۆبانی
6-باوی کۆمەڵایەتی
7-ژنانی کورد لە مێژوو دا
مامۆستا بە بۆنەی خزمەت و شارەزایی لە ئەدەبیاتی کورد بو بە سەرۆکی ئەنجومەنی زمان و فەرهەنگی کوردی و هەروەها چەندین خەڵاتی ئیفتیخاری لە کۆڕە ئەدەبێکان پێشکەش کراوە کە یەکێک لە هەرە خەڵاتە گرینگەکان خەڵاتی ساڵیادی شەهیدانی هەڵەبجە بووە و هەروەها میداڵی ئیفتیخاری دەزگای چاپ و بڵاو کردنەوەی بەدرخانی بەرەو ئازادی ڕۆژنامەنیگاری کوردستان بە ناوی خەڵاتی نوسەر و لێکۆڵێنەر و وەڕگێر بۆ خزمەتەکانی پێ درا.