بەشێوەیەکی گشتی لە رەمەزاندا بایەخێکی زۆر بە خواردنی شیرینی دەدرێت، سەرەڕای ئەوەی زیانێکی زۆری هەیە لەرووی تەندروستییەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی rotana زیانەک
بەشێوەیەکی گشتی لە رەمەزاندا بایەخێکی زۆر بە خواردنی شیرینی دەدرێت، سەرەڕای ئەوەی زیانێکی زۆری هەیە لەرووی تەندروستییەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی rotana زیانەکانی شیرینی خواردن لە رەمەزاندا بریتیە لە:
خواردنی شیرینی دەبێتەهۆی هەڵئاوسانی ریخۆڵە، بەشێوەیەکی توند و ئازاردانی.
2-کرداری هەرس خاودەکاتەوە.
3-ئاوی لەش هەڵدەمژێت لە سەرجەم خانەکانی لەش هەڵدەمژێت.
4-دەبێتەهۆی وشککردنەوەی پێستی دەوری چاوەکانت و هەلئاوسانی ژێر چاوت.
5-زیان بە ددانت دەگەیەنێت و ئەگەری هەیە کلۆربێت.
6-کێش زیاد دەکات، چونکە بڕێکی زۆر کالۆری شەکر و چەوری تێدایە.
مانگی رەمەزان چانسێکی باشە بۆ ئەوەی کێشت دابەزێنیت، بەڵام دەبێت پەیڕەوی سیستمێکی خۆراکی تەندروست بکەیت، چونکە رۆژوو بۆ ماوەیەکی زۆر یارمەیتدەرە بۆ توانەوەی چەوری و دابەزاندنی کێش، بەڵام پێویستە پەیڕەی ئەم رێنماییانە بکەیت:
1-خواردنەوەی ئاو لەنێوانی ژەمی ئێوارە و پارشێودا. هەوڵبدە لە 8 پەرداخ کەمتر نەبێت.
2-بایەخدان بە خواردنی میوە، بەتایبەت ئەو میوانەی ئاوی زۆرە، وەک شوتی.
3-خواردنی ئەو خۆراکانەی رێژەی کاربۆهێدرات و پرۆتین و ریشاڵی زۆرە، بەتایبەت لە پارشێودا.
4-هەوڵبدە ئێواران زیاد لە سنور مەخۆ، بەجۆرێک گەدەت زۆر قورس بێت.
5-راهێنانی وەرزشی بکە، لایەنی کەم 15-30 خولەک.
6-لەکاتی رۆژوو شکاندندا خورما بخۆ، چونکە دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکان و پۆتاسیۆم، کە رێژەی ئاوی لەش دەپارێزێت، بەڵام واز لە شیرینی دیکە بهێنە.
7-بەهەموو شێوەیەک خۆت لە خواردنە خێراکان یان خواردنەوە گازیەکان بەدووربگرە.