هاووڵاتییەک خەڵکی شاری نەغەدە، بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی دا. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٦ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی شاری نەغەدە
هاووڵاتییەک خەڵکی شاری نەغەدە، بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی دا. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٦ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی شاری نەغەدە، بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان لە نزیک شەقامی"سەردار ڕۆحیی نەغەدە" گیانی دا. بە وتەی شایەتحاڵەکان، ئەو ڕووداوە لە کاتێکدا ڕووی داوە، کە هێزە ئینتزامییەکان لە کاتی ڕاودوونانی "قاچاغچییەکان" تەقەیان کردووە، کە گوللەیەک وەبەر چاوی ئەو هاووڵاتییەی کەوتووە. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵەکە لە مالپەری کوردپا بڵاوبوتەوە ، شوناسی ئەو هاووڵاتییە نەغەدەیییە ڕوون نەبووەتەوە.