چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی رژیمی ئێرانەوە لە شاری پیرانشار دەستبەسەر کرابوو هەروا نادیارە.
چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی رژیمی ئێرانەوە لە شاری پیرانشار دەستبەسەر کرابوو هەروا نادیارە. چارەنووسی ”ڕەحیم حەسەن مەحاڵی“ خەڵکی پیرانشار کە نزیک ٤٠ ڕۆژ پێش لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە نادیارە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە. ڕەحیم حەسەن مەحاڵی تەمەن ٤٨ ساڵ ڕۆژی چوارشەممە (٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ / ١٨ی ئاوریلی ٢٠ ١٨)، دوای هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر کراوە. ماڵپەری هەنگاو بڵاوی کردەوە کە هێزە ئەمنیەکان بە بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردوەتە سەر ماڵی ناوبراو و بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاریک یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان دەستبەسەریان کردوە. بنەماڵەی ناوبراو چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتیان کردووە و بەڵام ئەوان وڵامێکیان نەبووە ئەمەش نیگەرانی لای بنەماڵەکەی دروست کردووە.