سەرچاوکانی دیپلۆماتیکی رۆژئاوا بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتیان وتووە کە ئیسرائیل بە روسیای راگەیاندووە کە هێلی سووری ئەو وەڵاتە لە سوریا پەرەی پێدراوە و بریتیە لە ن
سەرچاوکانی دیپلۆماتیکی رۆژئاوا بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتیان وتووە کە ئیسرائیل بە روسیای راگەیاندووە کە هێلی سووری ئەو وەڵاتە لە سوریا پەرەی پێدراوە و بریتیە لە نەمانەوەی سەرجەم هێزەکانی رژیم لە سوریا. ئەوە لە کاتیکدا کە پێشتر هیلی سوری ئیسرائیل بوونی رژیم لە ناوەکانی باشووری سوریا بوو. داوای لێپرسراوانی روسیا لە رژیمی ئاخوندی لەسەر چوونە دەرەوەی هیزەکانی سپای پاسداران و حیزبوڵلا لە حاکی سوریا لە دوای چاوپێکەوتنی نتانیاهو و پۆتین هاتۆتە بەرباس.بە پێی وتەی کارناسانی روسیا تەنانەت بەشار ئەسەدیش سەرزارەکی باسی کشانەوەی ئەو رێژە زۆرەی ئەندامانی سپای پاسدارانی لە خاکی سویرا کردووە و وتوویەتی ئەوە مەترسیەکە بو داهاتووی سوریا. ئیلنا دونایوا کارناسی بەرزی بەشی ئیچرانی دامەزراوەی رۆژهەڵاتی ناسی مسکۆ دەلێ بوونی سپای پاسداران لە سوریا قوڵترین کێشەی ناوچەکەیە