شیرکەتی ((ئەشتیدلێر ریێل ))ی سوئیسی دەلێ: رێکەوتننامەی گەورەی خۆی بۆ فرۆشتنی واگۆنی شەمەندەفر بە ئێران هەڵپەساردووە. بە پێی راپۆرتی یۆرونیوز، ئەو شیرکەتە بەرهە
شیرکەتی ((ئەشتیدلێر ریێل ))ی سوئیسی دەلێ: رێکەوتننامەی گەورەی خۆی بۆ فرۆشتنی واگۆنی شەمەندەفر بە ئێران هەڵپەساردووە. بە پێی راپۆرتی یۆرونیوز، ئەو شیرکەتە بەرهەمەهێنەرەی واگۆن چەند حەتوو لەمەوپێش بۆ فرۆشتنی 960 واگۆنی مێرترۆ ریکەوتننامەێکی بە بەهای 1.3 فرانک سوئیس (نزیک بە یەک میلیارد و 314 میلیۆن دۆلاری ئەمریکا) لەگەڵ ریکخراوی پەرەدان و نۆژەن کردنەوەی پیشەسازی ئێران ئیمزا کردبوو. ئەو شیرکەتە هۆی گۆرینی بۆچوونی سەبارەت بەو ریککەوتنە بۆ نەبوونی بەرچاوروونی و دلنیایی لە بەرێوەوونی رێکەوتنەکە لەدوای تەحریمەکانی ئەمریکا گەراندەوە.