لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا چەندین هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان بەهۆی هەژاری و دەستکورتییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. لە سەرەتای بەهارەوە
لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا چەندین هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان بەهۆی هەژاری و دەستکورتییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. لە سەرەتای بەهارەوە واتە لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ١٧ پیاو لە کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دە حاڵەت لە کۆی ئەو ١٧ حاڵەتە بە هۆی هەژاری و دەستکورتی خۆیان کوشتووە. هەروەها ٩ کەسیان خەڵکی پارێزگای ئورمیە، ٤ کەس خەلکی پارێزگای ئیلام، ٢ کەس خەڵکی پارێزگای سنە و ٢ کەسیش خەڵکی پارێزگاکانی لوڕستان و کرماشان بوون. زیاترین ڕێژەی خۆکوشتنی پیاوان لەو ماوەیەدا لە شارەکانی سەردەشت و مەهاباد هەر کامەیان بە ٣ حاڵەت تۆمار کراوە.