پاش هاتنەدەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام ودوای راگەیاندنی سیاسەت و ستراتیژی نوێی ئەمریکا لەبارەی ئێران لە لایەن پەمپئۆ وەزیری دەرەوی ئەم وڵاتە ،هەڵوێست و کردەوەی خێرا
پاش هاتنەدەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام ودوای راگەیاندنی سیاسەت و ستراتیژی نوێی ئەمریکا لەبارەی ئێران لە لایەن پەمپئۆ وەزیری دەرەوی ئەم وڵاتە ،هەڵوێست و کردەوەی خێرا لە ئاستی جیهانیمان دژ بە رژیمی ئاخوندی بینی. دوو کۆبوونەوەی گوێ گرتن لە کونگرە و سنای ئەمریکا لە لەیەن خەزێنەداری ئەم وڵاتە کە فەرماندەکانی سوپای پاسداران،سیستەمی بانکی و هێڵی ئاسمانی لە ژێر دەسەڵاتی سوپای کردە ئامانج ، بەشێکن لەم ئاڵوگۆڕانە .ئامانجی هەمووی ئەوانە بچووک کردنی بازنەی تەریک کەوتنەوەی سیاسی رژیم و زۆرتر کردنی فشاری ئابوری دژ بە رژیمە .
گوێ گرتنی کونگرە و سەنای ئامریکا،لە رۆژانی سێ شەممە و چوارشەممە ،بە بەشداری وزیری دەرەو مایک پەمپئۆ بەرێوە چوو کە لە کومیتەی پەیوەندی دەرەوەی پارلمانی نوێنەران و رۆژی دوایی لە کومیتەی پەیوەندی دەرەوەی سنای ئامریکا بەڕێوە چوو .
خاڵی گرینگ لەم دوو کۆبوونەوەیە ،کەشی هاودڵی و هاورێی دوو حیزبی دیاری ئەمریکا لەگەڵ وەزیری دەرەوە،بە تایبەت لە پەیوەندی لەگەڵ ئێران و ستراتژی نوێ ئەمریکا بووە وەکو ئەوەی کە لە پارلمانی نوێنەران ،ئەد روییس کە سەرۆکایەتی کۆبونەوەی وەکوو سەرۆکی کومیتەی پەیوەندی دەرەوەی پارلمانی نوێنەرانی هەبوو ،تەکیدی کرد ،پەڕەگرتنی فشار لەسەر رژیمی ئێران و کونترڵی کردەوەی خرابکاریانەی ئەوان بە پێویست دەزانێت. هێندێک لە نوێنەران بە ترۆریزمی رژیم لە ناوچەکە و تەنانەت لە ئورەوپا کەلەم ماوەدا بە کوشتنی هاونیشتمانێکی عەرەبی چالاکی دژ بە رژیمی ئێران لە هولەند ئاماژەیان کرد .یان روهڕا باکر ئاماژەی بە بەشداری لایەنگرانی خۆڕاگری خەڵکی ئێران بە جلی زەرد کرد و بە هۆگرانی رزگاری ناویانی برد و لەوەی کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەرەنج بەم خاڵە راستەقینەدا لەبارەی ئێران ئەدات ،دەسخۆشیان لێ کرد .
لەم کۆبونەوەدا پمپئۆ ووتی :ئێمە بە دوای فشاری ئابووری بێ وێنە لەسەر رژیمی ئێرانین و لەم رێگاوە لە خەڵکی ئێران پشتیوانی دەکەین .
لە کۆبوونەوەی گوێ گرتن لە سنا هەر ئەم کەشە جێگیر بوو .وەزیری دەرەوە لەم کۆبونەوەدا ووتی :ئێمە فشاری ئابوری بێ وێنە بە هاوکاری لەگەڵ هاوکارەکانمان لە وزارەتی بەرگری دژ بە ئێران ،لەهەوڵەکانمان بۆ پێشگیری بەکار دێنین وپشتیوانی خەڵکی ئێرانین.
لە درێژەی گەمارۆکانی ئەمریکا ،لە ماوەی دوحەوتوودا وزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ،سێ گەمارۆی نوێی دژ بە رژیمی ئاخوندی بەڕێوەبردوە.
گەمارۆی نوێی ئەمریکا -گەمارۆی وەلی اللە سەیف سەرۆکی بانکی ناوەندی رژیم، دەوڵەتی ئەمریکا بە راگەیاندنی کۆمەڵی نوێ لە گەمارۆی دژ بە رژیمی ئاخوندی وەلی اللە سەیف سەرۆکی بانکی ناوەندی رژیم لە لیستی ترۆریستی داناو گەمارۆی خستە سەری.
عەلی تەرز عەلی راوێژکاری نێونەتەوەیی بانکی ناوەندی لەگەڵ سەیف بە تروریستی جیهانێ کە بە شێوەی تایبەت ناوبراون ،گەمارۆ خراوەتە سەریان.وزارەتی خەزێنەداری ئامریکا هەروەها گەمارۆی خستە سەر بانکی ئەلبێلادی عێراق و سەرۆک وبەرێوەبەری بانکی ئەلبیلاد .خەزێنەداری ئامریکا وێڕای ئەوانە، یەکێک لە ئەندامانی حیزبی شەیتان کە سەر بە رژیمی ئاخوندیە بە نێوی محەممەد قەسیری لە ناو گەمارۆکانی خۆی دانا .
گەمارۆکانی نوێی ئامریکا -گەمارۆی پێنج کەس لە سەرکردەکانی سوپا
خەزێنەداری ئامریکا سێ شەممەیەکەمی جوزەردان گەماروی نوێ دژ بە سوپای پاسداران رایگەیاند .
بە پێ گەمارۆی نوێ خەزێنەداری ئامریکا پێنج کەس لەوانەی کە سەر بە سوپای پاسدارانن بە لیستی رەشی ئەوکەسانەی کە گەمارۆ خراوەتە سەریان ئیزافە کراون.کە بریتیە لە مەهدی ئازەر پیشە ،محەممەد ئاقاجەعفەری ،مەحمود باقری کازم ئاوا،جەواد بوردبار شیر ئامین ،محەممەد عەلی حەداد نژاد تارانی ،بە پێ راگەیاندراوی خەزێنەداری ئامریکا ئەوکەسانە زانستی فەنی پەیوەند بە موشەکی بالستیک بە چەکدارانی حوسیان لە یەمەن داوە و بە نوێنەرایەتی لەلایەن هێزی قودسی سوپای پاسداران چەک و تەقەمەنیان بۆ یەمەن گواستۆتەوە کەدیار پێش شەڕ ئەو چەکانە لە یەمەندا نەبووە.