راپۆڕتی ساڵانەی وزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەپێوەند بە بارودۆخی ئازادی ئەدیان لە هەموو جیهاندا ،رۆژی سێشەممە ٨ی جۆزەردانی ۹·بڵاو کرایەوە.
راپۆڕتی ساڵانەی وزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەپێوەند بە بارودۆخی ئازادی ئەدیان لە هەموو جیهاندا ،رۆژی سێشەممە ٨ی جۆزەردانی ۹·بڵاو کرایەوە.
بە پێ ئەم راپۆرتە رژیمی ئێران یەکێک لە سەرەکیترین پێشێلکارانی ئازادی ئەدیانە،
لەئێران دا کەمینە دینیەکان وەکوو سونیەکان،مەسیحیەکان کلیمیەکان و بەهاییەکان سەرکوت ومافیان پێشێل دەکرێ. لەم راپۆرتەدا ئاماژە کراوە بە کۆمەڵکوژی زیندانیانی سیاسی لە ساڵی ۱۳٦·بە فەتوای خومەینی و هاتووە :لە وتارێکی تۆمارکراودا ئایەتوڵلا مونتەزری کۆمەڵکوژی زیندانیانی سیاسی لە ساڵی ۱۹٨٨ی مەحکوم کردوە.
مایک پمپئۆ لە رێوڕەسمی بڵاوکردنەوەی ئەم راپورتەدا، لە وتارێکی کورتدا گووتی: یەکێک لە سەرەکیترین بابەتەکانی دەوڵەتی ترامپ ئازادی دینی بۆ هەموو خەڵکی جیهانە.
وەزیری دەرەوەی ئامریکا گووتی : ئازادی دینی ،واتە هەرکەسێک مافی هەیە دینی تایبەتی خۆی هەڵبژێرێ. نابێ مافیان پێشێل بکرێ، ئەمریکا لەم پەیوەندییە وەکوو بینەریک نابێت و هاوکاری ئەوکەسە دەکەین کە بۆ مافی مرۆڤ هەوڵ دەدات.
لەدوای وتاری مایک پمپئۆ،سەم براون بەک نوێنەری ئامریکا لەپیوەند بە بارودۆخی دینی گووتی : ئازادی دینی یەکێ لەمافە سەرەکیەکانی هەر مرۆڤێکە ،ئامانجی ئێمەیە کە ئازادی کەمینە دینیەکان لە وڵاتی جوراوجور دابین بکەین .
ناوبراو ئاماژەی کرد بە پێشێلکاری مافی ئازادی دینەکان لە هەموو جیهاندا و گووتی : ئێران وڵاتێکە کە دۆخی ئازادی مەزهەبی زۆر خراپە و بۆتە هۆی نیگەرانی .
هەروەها لەم راپۆرتەدا هاتوە : پەیڕەوانی دینی بەهایی لە ئێران بوونەتە قوربانی جیاوازی و زیندان و دەسبەسەر دەکرێن.
لەبارەی مەسیحیەکان هاتوە : لەساڵی ۲۰۰۰تا ئێستا دەسەڵاتدارانی رژیمی ئێران زیاتر لە ٦۰۰مەسیحی و نۆکیشیان دەستبەسەر کردوە ، ٨۰کەسیان لە مانگی مەی تا ئووتی ۲۰۱٦لە ئێراندا دەستبەرکراون.
هەروەها لەم راپۆرتە ئاماژە کراوە بە سەرکووتی رۆژنامەوانان و ژنان لە ئێران و هاتووە: رژیمی ئێران هەوڵ ئەدات بە مەزهەبی زۆرەملی، ژنان بە پاراستنی حیجاب ناچار بکات.